تاڤگه ئیبراهیم : ماچ باران

0

 

تاڤگه ئیبراهیم : ماچ باران10656565_945852742108168_246992344_n

ئازیزەکەم
لەنێو باوەشی میهرەبان و گەرمی تۆدا
هەر وەکوو ئاشقێکی شەیدا
لێوان لێوم لە ئەوین و
ماچ بارانی لێوی تەڕ و شەڕابی تۆ
بەوێنەی مەستێکی مەیخانە
سەرمەستم بە پێکی ئەشقی تۆ
هەر بەم مەستیەو لێوانی بە پێکەنینمەوە
بەدەم گۆرانی ووتن و
هۆنینەوەی ووشەی جوانی هۆنراوەوە
باڵ ئەگرم و ئەڕۆم بۆ نێو کەنارەکانی رۆخی دەریا
ئا لەوێدا بە ڕووح پێشوازی
لەکۆچیکی ئەبەدی ئەکەم و
ئەم دڵە ناسک و بچکۆڵانە شم
جێدەهێلم گیانە لای تۆ

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com