بۆچی برۆ و مژۆڵمان هەڵدەوەرێ؟

0

makeup-ideas-for-brown-eyesبۆچی برۆ و مژۆڵمان هەڵدەوەرێ؟

نوچە.نیت.هەولێر

هەر مووی سەرمان دەستی بە هەڵوەرین كرد، بیر لەوە دەكەینەوە، بۆ چارەسەركردنەكەی بچینە لای پزیشك، بەڵام كە مووی برۆ و مژۆڵمان هەڵدەوەرێ، زۆر زوو پێی نازانین. لە حاڵێكدا مووی برۆ و مژۆڵەكان دەورێكی زۆر گرینگیان لەسەر جوانیی روخساری بنیادەم هەیە، هەر بۆیە نابێ زۆر بیگنخێنین و لێگەڕێین برۆ و مژۆڵمان تەنك ببنەوە ئینجا بیر لە چارەسەریان بكەینەوە. پسپۆڕەكانی ئەو بوارە دەڵێن، هۆكاری بۆماوەیی و خوێنی دەورێكی ئەوتۆیان لە هەڵوەرینی مووی برۆ و مژۆڵدا نییە و ئەو بەشە پەیوەندیی بە هۆرمۆنەكانەوە نییە.

دەیان هۆكاری جیاواز بۆ هەڵوەرینی
برۆ و مژۆڵ
پسپۆڕان دەڵێن، لەوانەیە ئەو هۆكارانەی كاریگەرییان لەسەر قژ هەیە و دەبنە هۆی رووتانەوەی سەر، ئەو بەڵایە بەسەر برۆ و مژۆڵیشمان بێنن، لە لایەكی دیكەوە، دەبێ بزانین، یەكەم هەنگاوی چارەسەری ئەو دەردە، ئەوەیە هۆكارە سەرەكییەكەی ئەو هەڵوەرینە بدۆزینەوە.

پسپۆڕان دەڵێن، دڵەڕاوكێ و بەدخۆراكی و نەخۆشی و كۆمەڵێك كێشەی دیكەی وەك كەمخوێنی و تێكچوونی تیرۆییدیش بەشێكی دیكەن لە هۆكارەكانی هەڵوەرینی موو. لەگەڵ ئەوەشدا بەكارهێنانی كەرەستەكانی خۆجوانكردن و ئارایشت لە دەوروبەری چاودا هۆكارێكی دیكەیە.

ئەوانەی دەست دەكەنەوە بە چاندنەوەی مووی ئەو شوێنانەی وا رووتاونەتەوە، دەبێ پرس بە پزیشك و پسپۆڕەكانی ئەو بوارە بكەن. دكتۆر ئیحسان میرفەخرایی پسپۆڕی ئەو نەخۆشییانە دەڵێ: تا ئەو جێیەی بلوێ، باشترە بە داودەرمان چارەسەر بكرێت و پێشكەوتنەكانی بواری پزیشكی ئێستا چارەسەری باشیان بۆ دۆزیوەتەوە، ئەگەر بە داودەرمانیش چارەسەر نەكرا، ئەوە دەكرێ بیر لە چاندنەوە بكەینەوە. ئەو پسپۆڕەی زانكۆی تاران دەڵێ: چاندنەوەی مووی برۆ زۆر ئاسانە، بەڵام مژۆڵ زۆر هەستیار و ئەستەمە، لە لایەكی دیكەشەوە چونكە ئەو مووەی دەچێنرێتەوە لە قژی سەر هەڵدەگیرێ، گەشە و هەڵدانەكەی خێراترە.

لە لایەكی دیكەیشەوە، چاندنەوە دەبێ زۆر بە وردی و زانستیانە بكرێت و لەبیریشمان بێت، ئەو شوێنەی دەچێنرێتەوە، هەرگیز وەك جاری جارانی لێ نایەتەوە.

پسپۆڕانی بوارەجۆراوجۆرەكانی پزیشكی دەڵێن: باشترین چارەسەر پێشگرتنە. واتە بەر لەوەی تووشی نەخۆشینەكە بین، خۆمان بپارێزین. بۆیە بەشێكی زۆری لەدەست خۆماندایە. بۆ وێنە هەوڵ بدەین كەشێكی هێمن و ئارام بۆ ژیانمان بخوڵقێنین و لە كاتی دڵەڕاوكێ و پەرۆشییەكانماندا پرێسكەی دڵمان بۆ كەسێكی جێ متمانە بكەینەوە. لە لایەكی دیكەشەوە هەر چەشنە نیشانەیەكمان بەدی كرد، زۆر خێرا سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com