ئایدا بەرزنجی : یاخیم لە سێبەری پیاوێک
یاخیم لە سێبەری پیاوێک
ئه‌و كه دێته‌وه به‌سه‌ر زینده‌گی ته‌نیایما
خه‌ونه‌كانم پڕِده‌بنه‌وه له نائومێدی
هه‌ربه‌به‌تاڵی ده‌بمه‌وه شه‌وێكی ناموراد
خاڵی بووم له عیشق
خاڵی…
…..
نه‌متوانی بگه‌مه لوتكه‌ی حه‌قیقه‌ت
نه‌متوانی ماڵێک بكه‌مه نه‌سیمه‌كانی خۆزگه
لە چاوەروانیەکی بێ هووده‌وه
کات ژمێرەکەم لە خەو خنکائای خوایه گیان
تا دێت باڵای
زیندە خەونەکەم درێژ تر ئه‌بنه‌وه
تریفه‌كانی ئه‌وێ
ده‌بنه پاسه‌وانی بێگه‌ردیم
دوای گه‌مه‌یه‌كی به‌رده‌وام
پیاوێكی ره‌نگین ره‌ش پەلکێشی کردمِ
بۆ ئەو دونیایەی پرتەقالێکم تیا نەرنی
وەک فریشتەیەکی یاخی لە دەریا
وەک تەوژمێکی بێ رەنگ
لە هەناوی بورکان ون بووم
گیرفانیشم پری کردم لە نا ئومێدی
پڕی كردنم له بێداری ئاو پری کردم لە مەراقی تاڵ
گیرفانه‌كانم
هه‌میشه دڵێكی تیا هه‌ڵگیراوه
دلێک نایه‌وێ ببێته موسافیرێک كه حه‌قیقه‌تم بداته‌وه ده‌ست خۆم
…
ببینه
په‌نجه‌كانم گوڵێكی به تامه‌زروی ژیانه‌وه نه‌هێشتۆته‌وه
ئینجانه‌كه‌م له بری ڕواندنی خۆزگه
خه‌ریكی هاتنی تۆیه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه
ئێستا ژیان له قه‌سیده‌یه‌كی بێ مانا ده‌چی
بۆ هه‌رکوێ بڕۆم هه‌رده‌که‌ومه باوه‌شی پیاوێكی به‌تاڵ
هه‌ر ده‌كه‌ومه چۆڕێ قسه‌ی به‌سه‌رچو وه‌وه
گه‌مه به ئه‌قلی یه‌كتری ده‌كه‌ین
ناتوانم خۆم كۆبكه‌مه‌وه
ناتوانم له‌ودا بڕوێمه‌ووه
چۆن ده‌كرێ
ئاخر چۆن ده‌كرێ
خۆم
ئه‌و بێ له دڵما
ئاخر چۆن
نا نا ناكرێت ئه‌وه محاڵه
خه‌ونه‌كان ده‌بی به‌تاڵ بن
یاخه‌وه به‌سه‌رچۆكانی ته‌مه‌ن بن
یا پرێتی بن له شمشاڵی بارانا
هێشتا دەستم بۆنی بووکەڵە شوشە لێ دێت
هێشتا به ته‌نافی میهره‌بانیه‌وه
سه‌ما ئه‌كه‌م
چاوم پر نە بووە لە سەیر کردنی ئەستیره‌كی بریندار
تازه لێره نابم
فریای هەڵگرتنی روحیشم ناکەوم
ئاورێک له دوێنێ ته‌مه‌ن بده‌مه‌وه
له حزووری مناڵیما بوه‌ستم
ببمه چه‌تری به‌خته‌وه‌ری
,,,,,,,
ئێستا لە درزی دیوارەکان ژن بوونی خۆم دەدۆزمەوە
لە گیرفانی پیاوکدا چەکەرە دەکەم
ئای چه‌ند سه‌خته له كه‌شتی پیاوێك نوقم بیت
ببیته -دوا ته‌ماشای ئه‌و
بۆ وێرانكردنی بنه‌ماڵكانی ته‌نیایی
ته‌واو ته‌واو ته‌واو
ناگه‌رێمه‌وه نه‌خشه‌ی پیربونی خۆم
بوومه‌ته ژنێكی باشماوه‌ی وه‌س وه‌سه‌ی ژیان
بوومه‌ته حیكایه‌تی سه‌ر ته‌خته ره‌شه‌كان
داهاتووم كه‌وته ده‌ستی
پیره ژنه فالچیه‌كان و
كچه بوختانچیه‌كانی ده‌ستی نامه دڕاوه‌كان
ئێستا من لەو ئاسکە دەچم
دەکەوێتە مشتی راو چیەکان
ئیتر ئەو زەمەنە كۆناكرێته‌وه
ئەم مەتەلەی ژیانە ناخوێندرێتەوە
ئه‌م هه‌موو حونجانه به ده‌ستی پایزم ناكرێ
لە ژورێکی بێ پەنجەرە بە دیوار جێم دەهێلێ
ئەو کتێبەم داخست باسی هەقایەتەکانی
عەشق و گەمەکانی عاشق دەکات
بەر لەوانەو هەموو ئەوانەو دواتریش
ئاور له دواهه‌مین گوناهم ده‌ده‌مه‌وه
خۆم به درۆی ژیانه‌وه ئه‌دۆڕێنم
سه‌به‌ته‌ی ته‌مه‌ن به‌تاڵی ئه‌خه‌مه‌وه به‌ر سواڵی زینده‌گی
ئێستا نە من لە دەستی قەدەر را دەکەم
نە قەدەریش بە تەنزەوە لێم دەروانی
هەمیشە جەنتای مەراق لە سەر شانم دا ناگرم
پێڵاوی غه‌ریبی له ته‌نهایم ته‌سكتره‌و
تەمه‌نی هیلاکم ناتوانێ ببێته‌وه ژیان
تا حه‌رفێک هه‌ڵواسم به گه‌روی هاوارما
تا نه‌یه‌مه‌وه به‌ر سێبه‌ری تۆ‌و
هه‌موو ده‌لاقه‌كانی حوزن
ته‌نیایم خۆش
ئه‌ى پیرترین ماچی دونیا
ته‌نیایم خۆش
ئه‌و كه دێته‌وه به‌سه‌ر زینده‌گی ته‌نیایما
خه‌ونه‌كانم پڕِده‌بنه‌وه له نائومێدی
هه‌ربه‌به‌تاڵی ده‌بمه‌وه شه‌وێكی ناموراد
خاڵی بووم له عیشق
خاڵی…
…..
نه‌متوانی بگه‌مه لوتكه‌ی حه‌قیقه‌ت
نه‌متوانی ماڵێک بكه‌مه نه‌سیمه‌كانی خۆزگه
لە چاوەروانیەکی بێ هووده‌وه
کات ژمێرەکەم لە خەو خنکائای خوایه گیان
تا دێت باڵای
زیندە خەونەکەم درێژ تر ئه‌بنه‌وه
تریفه‌كانی ئه‌وێ
ده‌بنه پاسه‌وانی بێگه‌ردیم
دوای گه‌مه‌یه‌كی به‌رده‌وام
پیاوێكی ره‌نگین ره‌ش پەلکێشی کردمِ
بۆ ئەو دونیایەی پرتەقالێکم تیا نەرنی
وەک فریشتەیەکی یاخی لە دەریا
وەک تەوژمێکی بێ رەنگ
لە هەناوی بورکان ون بووم
گیرفانیشم پری کردم لە نا ئومێدی
پڕی كردنم له بێداری ئاو پری کردم لە مەراقی تاڵ
گیرفانه‌كانم
هه‌میشه دڵێكی تیا هه‌ڵگیراوه
دلێک نایه‌وێ ببێته موسافیرێک كه حه‌قیقه‌تم بداته‌وه ده‌ست خۆم
…
ببینه
په‌نجه‌كانم گوڵێكی به تامه‌زروی ژیانه‌وه نه‌هێشتۆته‌وه
ئینجانه‌كه‌م له بری ڕواندنی خۆزگه
خه‌ریكی هاتنی تۆیه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه
ئێستا ژیان له قه‌سیده‌یه‌كی بێ مانا ده‌چی
بۆ هه‌رکوێ بڕۆم هه‌رده‌که‌ومه باوه‌شی پیاوێكی به‌تاڵ
هه‌ر ده‌كه‌ومه چۆڕێ قسه‌ی به‌سه‌رچو وه‌وه
گه‌مه به ئه‌قلی یه‌كتری ده‌كه‌ین
ناتوانم خۆم كۆبكه‌مه‌وه
ناتوانم له‌ودا بڕوێمه‌ووه
چۆن ده‌كرێ
ئاخر چۆن ده‌كرێ
خۆم
ئه‌و بێ له دڵما
ئاخر چۆن
نا نا ناكرێت ئه‌وه محاڵه
خه‌ونه‌كان ده‌بی به‌تاڵ بن
یاخه‌وه به‌سه‌رچۆكانی ته‌مه‌ن بن
یا پرێتی بن له شمشاڵی بارانا
هێشتا دەستم بۆنی بووکەڵە شوشە لێ دێت
هێشتا به ته‌نافی میهره‌بانیه‌وه
سه‌ما ئه‌كه‌م
چاوم پر نە بووە لە سەیر کردنی ئەستیره‌كی بریندار
تازه لێره نابم
فریای هەڵگرتنی روحیشم ناکەوم
ئاورێک له دوێنێ ته‌مه‌ن بده‌مه‌وه
له حزووری مناڵیما بوه‌ستم
ببمه چه‌تری به‌خته‌وه‌ری
,,,,,,,
ئێستا لە درزی دیوارەکان ژن بوونی خۆم دەدۆزمەوە
لە گیرفانی پیاوکدا چەکەرە دەکەم
ئای چه‌ند سه‌خته له كه‌شتی پیاوێك نوقم بیت
ببیته -دوا ته‌ماشای ئه‌و
بۆ وێرانكردنی بنه‌ماڵكانی ته‌نیایی
ته‌واو ته‌واو ته‌واو
ناگه‌رێمه‌وه نه‌خشه‌ی پیربونی خۆم
بوومه‌ته ژنێكی باشماوه‌ی وه‌س وه‌سه‌ی ژیان
بوومه‌ته حیكایه‌تی سه‌ر ته‌خته ره‌شه‌كان
داهاتووم كه‌وته ده‌ستی
پیره ژنه فالچیه‌كان و
كچه بوختانچیه‌كانی ده‌ستی نامه دڕاوه‌كان
ئێستا من لەو ئاسکە دەچم
دەکەوێتە مشتی راو چیەکان
ئیتر ئەو زەمەنە كۆناكرێته‌وه
ئەم مەتەلەی ژیانە ناخوێندرێتەوە
ئه‌م هه‌موو حونجانه به ده‌ستی پایزم ناكرێ
لە ژورێکی بێ پەنجەرە بە دیوار جێم دەهێلێ
ئەو کتێبەم داخست باسی هەقایەتەکانی
عەشق و گەمەکانی عاشق دەکات
بەر لەوانەو هەموو ئەوانەو دواتریش
ئاور له دواهه‌مین گوناهم ده‌ده‌مه‌وه
خۆم به درۆی ژیانه‌وه ئه‌دۆڕێنم
سه‌به‌ته‌ی ته‌مه‌ن به‌تاڵی ئه‌خه‌مه‌وه به‌ر سواڵی زینده‌گی
ئێستا نە من لە دەستی قەدەر را دەکەم
نە قەدەریش بە تەنزەوە لێم دەروانی
هەمیشە جەنتای مەراق لە سەر شانم دا ناگرم
پێڵاوی غه‌ریبی له ته‌نهایم ته‌سكتره‌و
تەمه‌نی هیلاکم ناتوانێ ببێته‌وه ژیان
تا حه‌رفێک هه‌ڵواسم به گه‌روی هاوارما
تا نه‌یه‌مه‌وه به‌ر سێبه‌ری تۆ‌و
هه‌موو ده‌لاقه‌كانی حوزن
ته‌نیایم خۆش
ئه‌ى پیرترین ماچی دونیا
ته‌نیایم خۆش