دڵدار کۆیی : جه‌للاده‌کانی عه‌رعه‌ر

0

 

دڵدار کۆیی : جه‌للاده‌کانی عه‌رعه‌ر 10656597_724809550923526_1862272614_n

چه‌ند دڕنده‌ن
ده‌ست نوێژ
به‌ خوێنی فریشته‌کان
 ده‌شۆن و
چه‌قۆ له‌سه‌ر به‌رماڵی خودا
تیژ ده‌که‌ن ،،،
چه‌ند سه‌یرن
چه‌ند دڕنده‌ن
له‌ هه‌موو شتێک ده‌چن
له‌ مرۆڤ نـــــــا …

چه‌ند دڕنده‌ن
ئه‌وان سه‌ربازه‌کانی
ئیمامی ( عومه‌ر ) و
اسحابه‌کانی
( خالیدی کوڕی وه‌لید ) نین
ئه‌وانه‌ دڕنده‌ن
دڕنده‌کانی نوگره‌ سه‌لمان و
جه‌للاده‌کانی شامو
پۆستاڵه‌ گڵاوه‌کانی
عه‌رعه‌رن
ئه‌وانه‌ وه‌حشن
ئه‌وانه‌ داعشن .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com