چه‌مخارا : شه‌هید

0

 

چه‌مخارا : شه‌هید10654011_946901262003316_1518706091_n

شه‌هید شه‌هیدی هیوایه‌تت بوو
ئـــــاواتــی به‌رزی قیامه‌تـت بـوو

شـه‌و و ڕۆژ فكر و خـولـیاو خـه‌یاڵت
لای شه‌هیدی بوو دوور بوو له‌ماڵت

نه‌ماڵ نه‌ سه‌روه‌ت نه‌ قه‌سر و بینا
دڵـت بــۆی نــه‌چــوو له‌ داری دنـیـا

ئـه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی خۆی بۆدا به‌ كـوشت
تۆ هیچت نه‌ویست هه‌ر تێت ئه‌كرد پشت

خوێنی شـه‌هیدی ڕژا نـاو قه‌برت
بوو به‌ شایه‌تی ده‌ره‌جه‌ و قه‌درت

هه‌ركه‌س نیه‌تی پاك بێ له‌گه‌ڵ خوا
خــــوا ئــه‌یــپارێزێ و بـــه‌ مراد ئه‌گا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com