شوان شەفیق : ژن و منداڵی پێشمەرگەیەك

0

شوان شەفیق : ژن و منداڵی پێشمەرگەیەك 

10637894_333071976854666_726077443_nمنداڵ :
دایکە نان ناخۆم
جلی تازەم ناوێ
تەنیا دەمەوێ لە ڕێگای خوێندنگادا
 دەستم لەدەستی باوکمدا بێ
تیانووسی پاری خوشکەکەم بەکار دێنم
بووکە شووشەی ئاواتەکانم دەلاوێنم
دە پێم بڵێ باوکم دەگەرێتەوە
چیرۆکی تازە بۆ بگێرێتەوە

 دایك گوتی :
وەی رۆڵەکەم دایکت بمرێ
باوکت لە سەنگەرە دەجەنگێ
  تا تۆ لێرە ئاسوودە بی
سەرت لەسەر رانم دانێ بەس بگری
پیشەی باوکت پاراستنی نیشتیمانە
ئەی نازانی نیشتیمانت کوردستانە

منداڵ :
دایە ئەمرۆ  دڵم تەنگە
کەف و کۆڵی ئازارەکان
شەپۆلی سامناکییەکی بێ دەنگە
چی شەرەفە
چەکی شانە
مردن لە پێناوی خاکمانە

دایك گوتی :
شانازییە سەر بەرزییە
مژدەی خۆشی ئازادییە
رۆڵەی دایە خەمت نەبێ
باوکت لە پێشمەرگایەتی یە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com