ڕۆژنامەكان :چیچاریتۆ یاریزانی مەلەكییە…
نوچەنێت :وەرزشی
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكانی نزیك لە یانەی ڕیال مەدرید لە ئیسپانیا بڵاویان كردەوە خافێرهێرناندزی شیلی و ڕیال مەدرید گەشتوونەتە ڕێك كەوتن بۆ گواستنەوەی چیچاریتۆ لە مانشستەرەوە بۆ مەدرید…ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێكی تایبەتدا ڕۆژنامەی ماركای نزیك لە ڕیال مەدرید بڵاوی كردەوە دوای ئەوەی چیچاریتۆ خراوەتە دەرەوەی هێڵی پلانی ڕاهێنەر ڤان گال بۆیە هێرناندز بیری لە جێهێشتنی ئەو یانەیە كردووەتەوەو لە ئێستاشدا گفتوگۆكانی ئەو یاریزانە و یانە مەلەكییەكە گەشتووەتە كۆتایی و پێدەچێت سەرەتا بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێك یان زیاتر ڕووبكاتە ئەو یانەیە لە ئەگەری سەركەوتنیشیدا ڕەنگە بەشێوەیەكی یەكجاری لە یانەی ڕیال مەدرید بمێنێتەوە…لەهەمان كاتدا ڕۆشتنی چیچاریتۆ بۆ یانەی ڕیال مەدرید لە لایەن ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانییەوە دووپاتكراوەتەوە.