بەشانۆیەک دڵی منداڵانی شەنگال خۆشدەکەن

0

335722192014_3_2بەشانۆیەک دڵی منداڵانی شەنگال خۆشدەکەن

نوچە.نیت.ئاژانسەکان

دوێنێ له‌كۆیه‌ بۆ دڵخۆشكردنی منداڵه‌ ئاواره‌كانی شه‌نگاڵ شانۆییه‌كی بواری منداڵان نمایش كرا به‌ناوی ئه‌و كه‌روێشكه‌ی رزگاری بوو ، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌كته‌ری به‌ژداربووی به‌رهه‌می ناوبراو سۆران هاشم به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: دوێنێ ڕۆژی یه‌ك شه‌مه‌ به‌رواری 31/8 له‌كۆیه‌ شانۆی (ئه‌و كه‌روێشكه‌ی رزگاری بوو)مان نمایش كرد بۆ دڵخۆش كردنی منداڵه‌ چاوگه‌شه‌ ئاواره‌كانی شه‌نگاڵ له‌و شاره‌ ، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌ تایبه‌ت به‌بواری منداڵانه‌و له‌كاری نوسینی سارا جه‌عفه‌ره‌و له‌نواندنی من و هه‌ریه‌ك له‌ئه‌كته‌ران باهۆز ئیسماعیل و ئه‌حمه‌د هیمدادو دارا مولوده‌و له‌كاری ماكیاژی كاروان خالیده‌و له‌جل و به‌رگی سه‌ردار ئه‌كره‌مه‌و له‌ده‌رهینانی كاست ، سوباس بۆ هاوكاری ( تیپی شانۆی كۆیه‌و فه‌رهه‌نگ خانه‌ی كۆیه‌ كه‌هاوكارمان بوون ، مه‌به‌ستی ئێمه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌مێك دڵی ئه‌و منداڵه‌ ئێزیدییانه‌ خۆش بكه‌ین تائه‌و ئازارو مه‌ینه‌تیه‌ی هه‌یانه‌ له‌بیریان ببه‌ینه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌مانه‌وه‌ ، دڵخۆشین كه‌به‌هونه‌ر توانیبێتمان له‌لایه‌نی مڕۆڤایه‌تیه‌وه‌ خه‌نده‌ بخه‌ینه‌ سه‌ر لێوه‌كانیان .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com