میوه‌ دڵخوازه‌كه‌ت كه‌سایه‌تیت ئاشكرا ده‌كه‌ن!

0

میوه‌ دڵخوازه‌كه‌ت كه‌سایه‌تیت ئاشكرا ده‌كه‌ن!

نوچە.نیت.nrt

گێلاس: ئه‌گه‌ر ئاره‌زوی گێلاس ده‌كه‌ی، تۆ كه‌سێكی راستگۆ و باش و خه‌یاڵاوی و به‌خشنده‌ و نه‌رمی له‌گه‌ڵ ده‌روبه‌ره‌كه‌ت و له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆتی و له‌ خۆشه‌ویستیدا فیداكاری ده‌كه‌یت.

 

 ترێ: ئه‌گه‌ر ئاره‌زوی ترێ ده‌كه‌ی، كه‌سێكی به‌خشنده‌ و به‌ڕه‌وشت و عاشقی ژیانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مێك توڕه‌ی.

 

 مۆز: ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ كه‌سایه‌تیدا زۆره‌، كه‌سێكی زۆر باش و هه‌ستیار و خۆشه‌ویست و دڵسۆزه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ی ئاره‌زی مۆز ده‌كات‌ به‌ سروشتی خۆی شه‌رمنه‌ و له‌ بڕیاردان ده‌ترسێت.

 

 سێو: تۆ كه‌سایه‌تیه‌كی تایبه‌تیت هه‌یه‌ و خاوه‌نی سروشتێكی دینامیكی و خێرای له‌ جوڵه‌ و ره‌فتاردا. خه‌سڵه‌تی رابه‌رایه‌تی كردنت هه‌یه‌و ئاره‌زوی گه‌شتوگوزار ده‌كه‌ی، به‌ڵام هه‌ندێكجار خێرا توڕه‌ ده‌بیت.

 

 مانگۆ: ئه‌گه‌ر ئاره‌زوی مانگۆ ده‌كه‌ی به‌ گشتی كه‌سایه‌تی ئاڵۆزت هه‌یه‌ و به‌ ئاسانی رازی نابیت و ئاره‌زوی زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ی.

 

لیمۆ: ئه‌گه‌ر ئاره‌زوی لیمۆ ده‌كه‌ی، بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانت هه‌وڵ ده‌كه‌ی و كه‌سێكی شه‌رمنی و كه‌سایه‌تیت له‌سه‌ر بونیات نراوه‌. به‌رده‌وام براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی.

 

 خۆخ: كه‌سێكی بڕوات به‌خۆت به‌هێزه‌ و لیبرالی و به‌رزه‌ فڕی.

 

ئه‌نه‌ناس: كه‌سێكی ئازا و بوێری و رووبه‌ڕووی كێشه‌كان ده‌بیته‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ ده‌ناسی و راستگۆی له‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ی.

 

501510292014_الكرز
11610292014_مانطو
201510292014_سسس

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com