ئەمڕۆ یاری کۆتایی مۆندیال دووبارە دەبێتەوە
نوچەنێت:وەرزشی
وابڕياره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 3 / 9 / 2014 له‌چه‌ند کاتێکی جياواز چه‌ند يارييه‌کی دۆستانە و تاقیکاری بۆ ئاستی هەڵبژاردە و یاریزانەکان و هەندێک لە پلانی نوێی ڕاهێنەران ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌کان. له ياری دووبارە کردنەوەی یاری کۆتایی مۆندیالی به‌ڕازيل هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانيا و ئه‌رجه‌نتين ڕووبه‌ڕووی يه‌کتر ده‌بنه‌وه له يارييه‌کی دۆستانه‌دا ئەرجەنتین بە ئازاری مۆندیالەوە بۆ ساڕ‌ێژ بوونی برینەکەی یاری دەکات و ئەڵمانیاش بۆ سەپاندنی زیاتری خۆی بەسەر تۆپی پێی جیهاندا..بۆیە چاوەڕێ دەکرێت یارییەکی بەهێز بیت، لە چەند لایەکی ترەوە یاری تر ئەنجام دەدرێت کە خشته‌که‌ش به‌مشێوه‌يه‌يه:
ئه‌ڵمانيا – ئه‌رجه‌نتين (9:45 PM)
ڕوسيا – ئازه‌ربايجان (6:00 PM)\
ئۆکرانيا – مۆڵدۆڤا (8:00 PM)
دانيماريک – تورکيا (9:00 PM)
چيک – ئه‌مريکا (9:15 PM)
ئێرلاندا – عه‌مان (9:45 PM)
ئينگلته‌را – نه‌رويج (PM 10:00)
به‌لجيکا – ئيماڕات (00:00 AM)
قه‌ته‌ڕ (لاوان) – به‌ڕازيل (لاوان) (6:30 PM)
یاری دۆستانه‌ی يانهکان:
ڤياڕياڵ – سێڵتيک (9:45 PM)