ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌ربازی ده‌چوو، بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام
پرسیاری هه‌فته، گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی نوچه‌نێته، تێیدا ئه‌بوبه‌كر عه‌لی هه‌فتانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نوچه‌نێت ده‌داته‌وه.
نوچه‌نێت: زمانى وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی له به‌رانبه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی ئپۆزسیۆن، زۆر توند بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه بۆنی شه‌ڕی لێدێت، پێتانوایه له دوای ئه‌و وه‌ڵامه‌وه زه‌مینه‌یه‌ك درووست بووبێت بۆ توندوتیژی و لێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری لایه‌نه سیاسییه‌كان؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی هه‌ردو حیزبه حكومڕانه‌كه، وه‌ك له پرسیاره‌كه‌تاندا وه‌سفتان كردوه توندوتیژ بوو، به‌یاننامه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوو بێ‌پاساو بوو، چونكه پێشتر جه‌وله‌یه‌یه‌كی دانیشتنی سێ قۆڵی ئه‌نجامدرابوو، له‌وێدا هه‌ردوو حیزب به‌ئاستی جۆراوجۆر به‌سه‌ر هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان دانابوو، ده‌رگای به‌ڕوی كراوه‌بوون و به‌وته‌ی خۆیان هێڵی سوریان نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌و پێش ده‌رچونی به‌یاننامه‌كه سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كاك فازڵ میرانی، هاته سه‌ر شاشه‌و كۆمه‌ڵێ قسه‌ی ئیجابی كرد، ئه‌م قسانه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوو، به‌ڵام له‌پڕ و دور له هه‌موو ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌و شێوه‌یه ده‌رچوو، به‌جۆرێك زۆركه‌س و ناوه‌ندی توشی سه‌رسوڕمان كرد، چونكه ناوه‌رۆكی به‌یاننامه‌كه به پاشگه‌زبونه‌وه له‌ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه سێ قۆڵییه‌كان دانراوه، له‌په‌راوێزیشدا نه‌بێت باسی دایه‌لۆگی تێدا نه‌بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه ڤیتۆی له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست و جۆری چاره‌سه‌ره‌كان و هه‌موو گفتوگۆیه‌كی جدی داخستبوو.
هه‌ر به‌ڕاستی ناوه‌رۆكی به‌یاننامه‌كه زیاتر له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌ربازی و هه‌ندێ مه‌رجی پێش وه‌خته ده‌چوو، بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام و به‌ده‌ر له‌وه‌ش، دانی شێره‌كه له‌گۆشه‌یه‌كی عه‌باكه‌وه نیشان درابوو. من له‌وه‌ڵامی هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یانداو دوای ده‌رچونی به‌یاننامه‌كه به‌یاننامه‌كه‌م به‌وه وه‌سفكرد، كه كاردانه‌وه و گرژی و په‌له‌په‌ل و تێنه‌گه‌یشتنی له‌هه‌ندێ چه‌مك و مه‌به‌ستی ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی به‌سه‌ردا زاڵه‌و به وه‌ڵامێكی سیاسی جدی دانانرێت و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێكی سیاسی و جدی و كرده‌وه‌یی ده‌كه‌م.
ئایه ئه‌م به‌یاننامه‌یه، ده‌بێته هۆی ئه‌گه‌ری زیاتر كردنی نا ئارامی و گرژی و هه‌ڵته‌كاندنی زه‌مینه‌ی دایه‌لۆگ له‌نێوان هێزه‌كان و له‌وانه‌ش ئۆپۆسزیون و ده‌سته‌ڵات. به‌شبه‌حاڵی خۆم پێموابوو كه هه‌ندێ نائومێدی دروست ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دۆخه‌كه به‌ره‌و بنبه‌ست ده‌بات. به‌ڵام نابێته كۆتایی دونیا و له‌به‌ر ڕۆشتایی كاردانه‌وه‌كان و دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی كێشه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی ئاسۆی چاره‌سه‌ره‌كان كرانه‌وه له‌هه‌ڵوێسته‌كه‌دا دروست ده‌بێت، چونكه ئێستا ئێمه له‌دۆخێكی جیاوازی ده‌رونی و سیاسی و جه‌ماوه‌ری دا ده‌ژین و ئاماژه به به‌كارهێنانی هێزو ته‌نانه‌ت له‌ئاستێكدا به‌كارهێنانیشی، زۆرخه‌ڵك و هێزه‌كانی پێ چاوترسێن ناكرێت، به‌ڵكو سوورتریان ده‌كات و سه‌قفی داخوازیه‌كانیان به‌رزتر ده‌كاته‌وه و شه‌رعیه‌تی ئه‌و هێزه‌ی هێزیش به‌كاردێنێ هێنده‌ی تر ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، وه‌كو جه‌سته‌یه‌كی نامۆی نیشتمانی و سیاسی و ئه‌خلاقی ده‌رده‌كه‌وێت، پێشم سه‌یر بوو له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وجۆره ده‌ربكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی زۆر گرژ نه‌كرد، بریتی بوو له‌و خوێن ساردی و خۆتێكنه‌دانی ئۆپۆزسیۆن و زۆر به توند نه‌گرتنی به‌یاننامه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماژه ئیجابیانه‌ی له‌ناوه‌نده بڕیار به ده‌سته‌كاندا ده‌گه‌یشتن و ئه‌وه‌یان ده‌گه‌یاند، كه به‌یاننامه‌كه دید و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ستراتیژی و تۆكمه‌و هاوهه‌ڵوێستیه‌كی كۆنكرێتی له پشته‌وه نیه و ده‌كرێت وه‌ك باڵۆنێكی تاقیكردنه‌وه و بێكه‌ڵك نیشاندانی هه‌ندێ چاره‌سه‌ر و، تێركردنی هه‌ندێ حه‌زو چاوه‌ڕوه‌نی سه‌یر بكرێت و سه‌ره‌نجام دۆخه‌كه، له‌حاڵه‌تی سرۆشتی خۆی نزیك ببێته‌وه‌و ترسان و خۆترساندنی بێ پاساو له‌به‌رامبه‌ر داوای ساكاری وه‌كو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت، نه‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م تێگه‌یشتنێكی قوڵتر له دۆخ و كێشه‌و چاوه‌ڕوانی و چاره‌سه‌ره نوێیه‌كان.