گۆرانیبێژی به‌ریتانی” سالی” ده‌چێته ناو داعش و ناوه‌كه‌ی ده‌گۆرێت بۆ (دایكی حسێن)
نوچە.نیت.رادیۆنەوا
كه‌نالی العه‌ره‌بیه راپۆرتێكی بڵاوكردوه له‌سه‌ر گۆرانیبێژی رۆكی به‌ریتانی به ناوی ” سالی ” كه چووه‌ته نێو رێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناوسراو به داعش
سالی جونز كه له‌ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌و به‌ریتانیا به‌جێ دێڵێت و ده‌چێته سوریا و له شاری (الرقه) نیشته‌جێ ده‌بێت ئه‌مه‌ش دوای جیابونه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ركه‌ی رووده‌دات
سالی كه ئامێری گیتاری ده‌ژه‌نی یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه‌كانی گروپێكی میوزیكی ناوداری به‌ریتانی دوایی ئه‌وه‌ی كه ده‌چێته نێو داعش ناوه‌كه‌ی ده‌كاته (دایكی حسین)
سالی جونز له تویته‌ری تایبه‌تی خۆی وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه و له‌سه‌ری ده‌نوسێت ده‌بێت هه‌مومان ئاینی ئیسلام پهیرهوبكهین و دژایه‌تی ئه‌وانه‌ی بكه‌ین كه دژی ئیسلامن
ده‌شلێت : ئه‌گه‌ر ئه‌توانن وه‌رنه شاری ره‌قه بابزانن چیتان به‌سه‌ر دێنین
سالی له رێگه‌ی پیاوێك به‌ناوی جنید حسین كه كه‌سێكی هه‌ڵ هاتوه له ده‌ستی پۆلیسه‌كانی به‌ریتانیا دوای په‌یوه‌ندی كردن به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له سوریا سالیش له‌رێگه‌ی ئه‌وه‌وه دێته نێو داعش و ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پێك دێنێت
جونز باتریك- ی برایی ” سالی ” به رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل) ی راگه‌یاندوه : كه خێزانه‌كه‌مان سهرسورماون له‌م له‌م ره‌فتاره‌ی سالی و هه‌موشمان زۆر خه‌مبارین چونكه سالی دوایی خوشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌وت و ڕۆیشته سوریا