ئەزانی بۆچی دەنگی ئافرەت لە دەنگی پیاو خۆشترە؟
نوچە.نیت.گولان
وەک ئاشکرایە بەشێوەیەکی گشتی دەنگی ئافرەت لە دەنگی پیاو خۆشترە، لەگەڵ ئەوەی دەنگی منداڵان لە تەمەنی نێوان ١١ و ١٢ ساڵیدا وەک دەنگی کچ ناسکە، بەڵام دوای ئەو تەمەنە دەنگی کوڕان وردە وردە گڕ دەبێت، بەڵام دەنگی کچان لەگەڵ گەورەبوونشدا وەکو خۆی دەمێنێتەوە. تەمەنی نێوان ١١ بۆ ١٣ ساڵی کە تەمەنی باڵغبوونە، لەو ماوەیەدا ھەندێک رژێن (لوو) ھۆڕمۆناتی جنسی دەڕژێنێت، کە دەبێتە ھۆی گۆڕانی بەرچاو لە لەشی کوڕان و کچاندا. ئەم ھۆڕمۆنە لە کوڕاندا بەرپرسە لە گەشەسەندن و سەوزبوونی موو لە ھەردوو بن باڵ و دەموچاو و گۆڕانی دەنگی کوڕ بەرەو نێری.
لەبەرئەوەی لەشی مرۆڤ ھۆڕمۆنێک دەڕژێنێت پێی دەگوترێت (تستۆسترۆن) کە بەرپرسە لە ئەستوورکردن و درێژکردنی ژێیەکانی دەنگ.. ھەروەھا کار لە قوڕگیش دەکات.. لە ئەنجامی ئەوەدا لەرینەوەکانی ژێیە دەنگییەکان دەگۆڕێت و دەبێتە ھۆی گۆڕان لە چینەکانی دەنگدا.
لەبەرئەوەی لاشەی کچ ئەم ھۆڕمۆنە ناڕژێنێت، بۆیە گۆڕانکارییەکی کەم نەبێت لە دەنگیدا دروست نابێت و روونادات، ئەو گۆڕانکارییەش بەشێوەیەکی سەرەکی لە دەم و لووت و چەناگەی سەرەوەدا دەبێت. لەبەر ئەم ھەموو خاڵانەیە کە دەنگی ئافرەت لە دەنگی پیاو خۆشترە.