لە ئاهەنگێكی بوك گواستنەوەدا 30 ژن كەوتنە ناو بیری زێراب
نوچە.نیت. نەوا
نزیكەی 30 ژن كە میوانی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بوون لە یەكێك لە گوندەكانی باكوری ئێران، كتوپڕ پێكەوە كەوتنە ناو بیری زێرابێك كە لە ناو حەوشەی ماڵی باوكی زاوادابوو.
ئەو رووداوە لە گوندی پەشی سەر بە شاری دەیلەمان لە باكوری ئێران روویداوە.
ئەو ژنانە بێ ئەوەی بزانن لە سەر بیری زێرابی ناو حەوشەی ماڵی زاوا وەستابوون، كتوپەڕ زەوی ژێرپێیان رۆچوبوو، هەر هەمویان كەوتبوونە ناو بیرێك كە قوڵاییەكەی 4 مەترە.
بەر لەوەی تیمە فریاگوزاریەكان بگەنە شوێنی رووداوەكە بەشێك لە لەو ژنانە هێنرابوونە دەرەوە و رەوانەی نەخۆشخانە كرابوون، هەندێكیان ژەهراوی ببوون و هەندێكیشیان دەست و قاچیان شكابوو.
وەك شایەتحاڵان باسی لێدەكەن شەوی پێش ئاهەنگەكە باوكی زاوا نیوەی ئاوەڕۆی ناو بیرە زێرابەكەی بەتاڵ كردبوەوە، ئەگەر ئەوە نەبوایە دوور نییە بەشێكی بەرچاو لەو ژنانە گیانیان لەدەستبدایە.