به‌ڤیدیۆ : بۆئه‌وه‌ی رزگاریان بێت له‌شه‌یتان كچه‌كه‌یان دا به‌سه‌گ
نوچە.نیت.knn
كچێكی هندی وه‌ك نه‌ریتێكی خێڵه‌كه‌یان شوی كرد بهسهگێك ئه‌مه‌ش بۆ رزگاربون له‌گیانی شه‌یتانی.
مانگلی موندا ته‌مه‌ن 18ساڵ كچێكی دانیشتوی رۆژئاوای هه‌رێمی جههارخاندی وڵاتی هندستان” ه وه‌ك نه‌ریتی خێڵه‌كه‌یان له‌وهه‌رێمه شودهكات به‌سه‌گ بۆ رزگاربون له‌گیانی شه‌یتانی و خراپه‌كاری له‌و كچه‌دا.
به‌پێی نه‌رێتێكی خێڵه‌كانی ناوچه‌كانی رۆژئاوای وڵاتی هندستان ئه‌و كچه له‌سه‌گ ماره‌ده‌كه‌ن كه پێیان وایه كچه‌كه گیانی پڕبوه له‌كاری خراپه‌كاری شه‌یتان و پێیان وایه ده‌بێت شوبكات بهئاژهڵێكی پیرزی وه‌ك سه‌گ بۆئه‌وه‌ی رزگاری بێت دواتر ده‌توانێت شوبكات به‌پیاوێك.
ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی كچه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كانی گونده‌كه‌یانه‌وه بوه كه پێیان وابوه ده‌بێت بۆ ده‌رچون له‌گیانی شه‌یتانی و خراپه‌كاری پێویسته كچه‌كه شوبكات به‌سه‌گ ئه‌مه‌ش باوكی كچه‌كه رازی كراوه و پێیان وابوه به‌ختی خراپی كچه‌كه ئه‌گه‌ر شوبه پیاوێك بكات ئه‌وا نه‌گبه‌تی ده‌هێنێت بۆیه پێویسته شوبكات بهسهگێك.
كچه‌كه دڵته‌نگه شو بهسهگێك بكات، به‌ڵام هیچ شانسیًَكی تری له‌به‌رده‌م نیه، پیًویسته به‌و شێوه بهدبهختیهكهی بگۆڕێت.
مانگلی، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: ” شوم بهسهگێك كردوه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كانی گونده‌كه‌مان پێیان وایه گیانی شه‌یتانی و خراپهكاریم ده‌گواسترێته‌وه بۆ سه‌گه‌كه. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌م كرد‌و گیانی خراپهكاریهكهم نه‌ما شودهكهم به‌پیاوێك وه‌ك به‌شێكی گه‌وره لهخهونهكانم”.
هه‌روه‌ها باوكی كچه‌كه سیری ئامنموندا، رازیه به‌نه‌ریتی خێڵه‌كه‌یان و كاری گه‌وره‌كانی گونده‌كه‌یان و ئاماژه‌به‌وه ده‌كات، به‌ته‌مه‌نه‌كان پێیان وتین پێویسته ئاهه‌نگی شوكردنی كچه‌كه‌ت به‌زووی رێكخرێت بۆیه پێمان وایه گیانی خراپه‌كاری به‌زووی تێكده‌شكێنرێت و رزگارمان ده‌بێت.
نه‌ریتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی وڵاتی هندستان ئه‌مه جاری یه‌كه‌می نیه ئه‌و كارانه بكات، به‌ڵكو بۆ چه‌ندین جار كچیان له‌سه‌گ و ئاژه‌ڵه‌كانی تر ماره‌كردوه كه ئاژه‌ڵه‌كان پیرۆز بوون لایان.