ڤیدیۆ: ئه‌م گیانه‌وه‌ره‌ هه‌شت پێیه‌ له‌هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه‌

0

ڤیدیۆ: ئه‌م گیانه‌وه‌ره‌ هه‌شت پێیه‌ له‌هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه‌

‌نوجە.نیت.knn

گیانه‌وه‌رێكی‌ هه‌شت پێ‌ له‌سه‌ر ڕووی‌، له‌سه‌دا سه‌دی‌ مرۆڤی‌ پێگه‌یشتوو هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌، گیانه‌وه‌ره‌كه‌ بچوكه‌‌و بۆ بینینی‌ ئامێری‌ تایبه‌ت پێویسته‌، له‌ناو تاڵه‌كانی‌ قژ‌و خانه‌ جه‌ورییه‌كانی‌ پێستدا هه‌یه‌.

مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌م گیانه‌وه‌ره‌دا له‌دایك نابێت كه‌ له‌ گروپی‌ “DEMODEX” شێوه‌ی‌ وه‌كو جاڵجاڵۆكه‌یه‌، له‌قۆناغێكی‌ ژیاندا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ دروست ده‌بێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ شوێن‌و كات‌و هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانرێت، به‌ڵام توێژه‌ران جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ پاكوخاوێنیه‌وه‌ هه‌یه‌.

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی‌ 1842 ئه‌م گیانه‌وه‌ره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ بۆ ئێستا تازه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌وترێت ئه‌م گیانه‌وه‌ره‌ له‌سه‌ر رووی‌ هه‌موو مرۆڤێك هه‌یه‌.

ئه‌م گیانه‌وه‌ر ناوده‌برێت “MITES” له‌ گروپی‌ “DEMODEX” دوو جۆریان له‌ناو قژ‌و مودا ده‌ژین‌و زاناكانیش 63 جۆری‌ تریان له‌ناو موی‌ گیانه‌وه‌ره‌ شیرده‌ره‌كانی‌ تردا دۆزیوه‌ته‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com