12 هونه‌رمه‌ند پێکەوە سرودێک بۆ نیشتیمان دەڵێن
ئالان عومەر . نوچەنێت
سرودێک بۆ نیشتیمان بەبەشداری چەندین هونەرمەندی کورد پەخشکرا، هونەرمەند دیاری قەرەداغی کە ئاوازی سرودەکەی داناوە، بە نوچەنێتی راگەیاند، ئەو سروردە پێشکەشکراوە بەسەروەرییەکانی کۆن و نوێی میللەتی کورد،هەستێکە بۆ خاک و بۆ نیشتیمان.
ئێمە هەموو پێشمەرگەین، ناوی سرودێکی نیشتیمانییە، لەتێکستی ئیسماعیل محەمەدی شاعیر و ئاوازی دیاری قەرەداغی، دواین کارەکانی بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمە تەواوکراوە. ئێستا لەرێی راگەیاندنەکانی کوردستانەوە پەخش دەکرێت.
دیاری قەرەداغی ئاوازدانەری ئەو سرودە، بۆ نوچەنێت رایگەیاند” ئەم سرودە گوزارشته له نهبهردێکانی میلله‌ت کورد و مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه‌کانی کۆن و نوێ، پێشکه‌ش کراوه بۆ خوێنی شه‌هیدان و سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه ده‌ڕبڕینی هه‌ستێکه بۆ خاک و نیشتمان که پێکه‌وه له‌سه‌ری ده‌ژین و ده‌مرین”.