ئێران رووبه‌ڕووی هاوسه‌رگیری سپی ده‌بێته‌وه
نوچە.نیت.رادیو نەوا
به‌رپرسانی حكومه‌تی تاران رایانگه‌یاندووه به توندی رووبه‌رووی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیریه بێ مۆڵه‌ته ده‌بنه‌وه كه به هاوسه‌رگیری سپی ناسراوه.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌رپرسانی ئێرانی و میدیاكانی ئه‌و وڵاته باسیان له‌وه‌كرد كه ئاماره‌كانی هاوسه‌رگیری سپی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
هاوسه‌رگیری سپی ده‌سته‌واژه‌یه‌كه كه له ئێران به‌و هاوسه‌رگیریانه ده‌وترێت كه تێیدا هیچ گرێبه‌ستێكی كاتی و هه‌میشه‌یی له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا بوونی نییه و ته‌نیا هاوشێوه‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی كوڕ و كچێك له ماڵێكدا پێكه‌وه ده‌ژین.
حكومه‌تی ئێران و میدیاكانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیریه ده‌ستپێكردووه.
سیاوه‌ش شه‌هریوه‌ر به‌ڕێوبه‌ری به‌شی كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای تاران باسی له‌وه‌كردووه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ بنه‌بڕ كردنی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیریه ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
میدیا كانی ئێرانیش له زاری ده‌رونناسان و كۆمه‌ڵناسان و شاره‌زایانه‌وه زیانه‌كانی ئه‌و جۆره له هاوسه‌رگیری ده‌خه‌نه‌ڕوو، له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه “هاوسه‌رگیری سپی، كچان چاره‌ره‌ش ده‌كات”.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌شێك له‌و كوڕ و كچانه‌ی په‌نایان بۆ ئه‌و جۆره له هاوسه‌رگیری بردووه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به هۆی گۆڕینی سه‌رده‌م و جۆری بیركردنه‌وه‌یان له گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێش خۆیان پێیان باشتره كه له گه‌ڵ كه‌سێكدا هاوسه‌رگیری هه‌میشه‌یی پێكبهێنن كه بۆ ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه ژیانێكی هاوبه‌شیان بووبێت.
هه‌ندێكیشیان پێیان وایه به هۆی بارودۆخی ئابوری ئێرانه‌وه، باشترین بژارده‌ی به‌رده‌م كوڕان و كچان هاوسه‌رگیری سپیه.
به‌رپرسانی ئێران جیا له تێبینیه ئایینیه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیریه، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه به هۆی هاوسه‌رگیری سپیه‌وه ژماره‌ی دانیشتوانی و هێزی كار له وڵاته‌كه‌یان كه‌مببێته‌وه.