ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات دەبێت بۆ من ڕوون بکرێتەوە…
نوچەنێت:وەرزشی
((پێویستە ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات بۆ من ڕوون بکرێتەوە)) ئەمە وتەی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بوو کاتێک لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بێ ئاگای خۆی لە هۆکاری وازهێنانی ڕیبێری ڕاگەیاند و وتی شتێکی سەیرە یاریزانێکی وەك ڕیبێری وازهێنانی خۆی لە یاری نیودەوڵەتی ڕاگەیەنێت بەبێ بوونی هیچ هۆکارێک..بۆیە من وەک ڕای خۆم پێم وایە شتێک ڕووی داوە لە نێوان ڕیبێری و دیدییە یشانی ڕاهێنەر..بۆیە هەرچی زووە داوا دەکەم ڕاهێنەری فەرەنسا هەموو هۆکارەکانم بۆ ڕوون بکاتەوە ….وەک سەرۆکی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند ئەگەر ڕیبێری لەلایەن ڕاهێنەرەوە بانگهێست کرابێت بۆ هەڵبژاردەکە و ئەو یاریزانە ڕەدی کردبێتەوە ئەوا بۆ ماوەی سێ یاری لەگەڵ یانەکەی ڕادەگیرێت..ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە نزیکەی مانگێکە ڕابردوودا ڕیبێری وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند..لە کۆتاییدا دووبارە وتی من هیچ هۆکارێک نازانم دەربارەی وازهێنانەکەی ڕیبێری لە کاتێکدا یۆرۆی ٢٠١٦ لە فەرەنسا ئەنجام دەدرێت!!!…