بۆ هەر یاریزانێك سەرشێتییە مانچستەر یۆنایتد ڕەدد بکاتەوە…
نوچەنێت:وەرزشی
گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی سامپەدۆریای ئیتاڵی ئەو هەواڵانەی ڕەدکردەوە کە باس لەوە دەکەن ئەو گۆڵپاریزە گرێبەستی یانەی مانچستەر یونایتدی رەدکردبێتەوە…ئەو یاریزانە وتی “هیچ گرێبەستێکم لە یانە ئینگلیزییەکەوە بە دەست نەگەشتووە تا ڕەددی بکەمەوە.
ڕۆمیرۆ ڕایگەیاند بۆ هەر یاریزانێك سەرشێتییە مانچستەر یۆنایتد ڕەدد بکاتەوە… من خۆم وا ناکەم یانەیەکی گەورەی وەک مانچستەر یونایتد گرێبەستت پێشکەش بکات و تۆش ڕەددی بکەمەوە ،دەربارەی ڕازی نەبوون بە گرێبەستەکەی یانەی بەنفیکا وتی من هیچ داوایەکی مادیم نەبووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یانەیە بەڵکو لەبەر هەندێک هۆکاری تایبەتی خۆم گرێبەستی ئەو یانەیەم ڕاگرتووە.