سەناریا : سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوێكدا، که‌پڕه له‌سه‌فه‌ر
به‌یادی پیاوێکی له‌سه‌فه‌ر
له‌نۆتی باران،
پیاوێكم چنی له‌سه‌فه‌ر و
له‌گه‌ڵا،
پاییزدێت و گه‌ڵاکان ده‌وه‌رن
پرچی منیش له‌خه‌نه ده‌وه‌رێ
دره‌خته‌کان به‌ره‌و ڕووتبوونه‌وه
ده‌چن
جه‌سته‌ی ڕووتی منیش بۆ پۆشین
ده‌چێ
گه‌ڵاکان فه‌رشێك بۆخۆیان درووست ده‌که‌ن
شه وانی منیش بێسینه‌ی تۆ ده‌بێ
هه‌رچه‌ند باران ببارێ دره‌خته‌کان گه‌شه‌ناکه‌ن
هه‌رچه‌ند نازی دوریم بکێشی
به‌شه‌وێکی تۆ نابێ
قه‌دی داره‌کان بۆ وه‌رزێک لێك تر
ده‌تۆرێن
تۆرانی لێوی من و تۆ تاکه‌ی ده‌بێ.