ناهید حسێن په‌ناهی : بیره‌وه‌رییه‌کانت ده‌نێژم
لەشوێنێکی دوورتر له‌تۆ
لەو پەڕی سنوورە داگیرکراوەکانی خۆشەویستیم
بیرەوەریەکانت دەنێژم
ڕەنگە ڕۆژێ
وچە سەرشێتەکانی باران
شوێن فرمێسکەکانم هەڵکەن
بگەن بەبێدەنگی تۆ و
سەرلێشێواوی من
لەوڵاتی شیعرە -با-بردووەکانمدا…