مەدرید جێبهێڵە…داهاتووی فلۆرەنتینۆ پێرێز بەرەو کوێ ؟؟؟
دوای ئەوەی لە کۆی ٣ یاری ڕابردووی خوولی ئیسپانی یانەی ڕیال مەدرید لە دوو یاری ئەو خوولەدا توشی شکست هات،بووە هۆی ئەوەی هاندەرانی یانەکە توڕە ببن بەڵام ئەم جارە توڕەبوونەکە جیاوازە و ئاراستەی توڕەبوونەکە ڕوی لەو کەسەیە کە بووە هۆی بەرز کردنەوە و گەرانەوەی شکۆ بۆ یانەی ڕیال مەدرید…
ئێوارەی ڕۆژی شەمە یانەی ڕیال مەدرید لە نێو یاریگەی خۆی میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد لە میانەی یارییەکانی جەولەی سێیەمی خوولی ئیسپانی یانەکەی پیرێز دووچاری ئازاری دۆڕاندن بوویەوە،بەمەش و بەو ئاستەی یانەی ڕیال مەدرید ئەوە دەسەلمێنێت کە یانەکە توانای ململانێکردنی خوللی ئیسپانی نییە هەرجەند ئێستا لە سەرەتای وەرزدایە…
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ژمارەی دونێیدا بڵاوی کردەوە هاندەرانی یانەکە بە گۆرانی و کۆمەڵێک وتافی تووندەوە داوای ڕۆشتنی پێرێزیان کردووە لە دوای خوولەکی ٧٦ یارییەکەی بەرامبەر ئەتلیکۆ لەو کاتەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد ..بەمەش سەرەتای دژایەتی کردنی پێرێز لە نێو هاندەرانی یانەکە دەستی پێکردوەو داهاتووی پێرێز لەو یانەیە لە نێوان ئەگەرەکاندا دەمێنێتەوە،،
جێگەی باسە هاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید هەر کاتێک یانەکە لە قەیراندا بێت بە وتنەوەی هووتافی توند دژی ئەو کەسە ڕادەوەستن کە بووەتە هۆی دروست بوونی ئەو قەیرانە ،لە گواستنەوەی ڕابردووی ئەم هاوینەدا یانەی ڕیال مەدرید کۆمەڵێک ئەستێرەی فرٶشتە یانەکان بە مەش هاندەرانی تەواو تووڕە کردووە لەوانە دیماریا،ئەڵۆنسۆ…چەند یاریزانێکی تری بەتوانای یانەکە.