گەورەیەکی تری ئەوروپا گەرایەوە
نوچەنێت:وەرزشی
ئە،شەو کاتژمێر 9:45خوولەکی شەو بە کاتی کوردستان بۆنە گەورەکەی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا دەست پێدەکات و سەرجەم یانەکان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوی خۆیاندان و بە شێوەیەکی چڕ و پڕ خۆیان بۆ یارییەکانی ئەم ساڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئامادە کردووە..
لەو نێوەندەشدا دوای دابڕانی بۆ چەند ساڵێک لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ،ئەمشەو یەکێکی تر لە پاڵەوانە ناسراوەکانی ئەوروپا بە غڕووتین و گیان فیداییەوە دەگەڕێتەوە نێو کێ بڕکێکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان..یانەی لیڤەرپوول ئەو یانەیە کە ڕۆجەرزی ڕاهێنەری یانەکە پێی وایە هیچ یانەیەک ئەوەندەی لێڤەرپوول ئامادەیی نییە بۆ بەشداری کردنی ئەو خوولە،ڕۆجەرز درێژەی دایە قسەکانی و وتی ” پێم وایە یانەکامان بە تەواوی ئامادەکارییەکانەوە ئەمساڵ دەگەڕێتەوە نێو کێبڕکێکانی ئەوروپا و هیوادارم بێ ئەنجامیش نەگەڕێینەوە”.
جێگەی باسە ئەمشەی یانەی لێڤەرپوول لە یەکەم یاری خۆیدا دوای دابرانێکی زۆر لەو خوولە لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە نێو یاریگەی ئەنفێڵد بە بێ بەش بوون لە تواناکانی دانیێلی ستۆرێج یەکەم یاری خۆی بەرامبەر یانەی لۆدۆگۆرێتس ئەنجام دەدات لەم کاتەی خوارەوەدا .
لیڤەرپوول _ لودۆگۆرێتس
کات .. کاتژمێر 9:45خوولەکی شەو