شاگوڵ کەیخوسرەوی : پەیامێك بۆتۆ

0

شاگوڵ کەیخوسرەوی : پەیامێك بۆتۆ10687003_398067713680579_8192003622995354337_n

تا پەنجەکانم سڕ نەبن
لە نێو بەستەڵەکی ئەم غوربەتا
زوو زوو دێمەوە ئامێزی تۆ
ماچێک وەک گەردەلوول
بۆ ڕوخساری ماندوت دەنێرم
ئازیز پڕم و درەنگ بەتاڵ دەبمەوە لە تۆ
نازانم چ شەوێکی پڕتەقاڵی دێتە بوون و
چیتر تکا نەکەم بۆ کامڵ بوونی هاتنت
چ مەوداو دووریەکە نێوانی من وتۆ
فڕینێکی ئازاد لە ئاسمانی تۆ
لەدیلیەتی مندا چەقی بەستووە
کەچی لەخەیاڵی بەیەك گەیشتنماندا
دەمەوێ تەنها خۆم
باجی ئەم بێ تۆییە بدەم
چەندە ساویلکەم من
کە بمەوێ لە مردنیش بەشت نەدەم

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com