ڕابه‌ر ئیلهامی : تەنها جارێک لەخۆت بپرسە
هه‌نگاوه‌كانت هێواش كه‌ره‌وه!
ڕێگه‌ی ته‌مه‌نم كورته و
مه‌نزڵیش نزیكه!
هه‌ر ئه‌ڕۆی و ناوه‌ستی
له‌به‌ر تۆمه ،نه‌با ناوت ببرێ
بڵی من نیم خۆتی لێ بێبه‌ریكه!
تۆ گه‌ر چی گوێناده‌ی پێی
به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ڕێیته‌وه چوونكه
ته‌مه‌نم لێله و تاریكه!
بڕوانه ئه‌زیزم چه‌نده جوان
وێنای تۆ ئه‌كه‌م ،ده تۆش
جارێك له خۆت پرسه
كه‌س هه‌یه وه‌ك ئه‌و خۆشی بوێم
ئایا هه‌یه كه‌سیكه؟!