هونەرمەند صادق هریری کۆجی دواییکرد .
نوچە.نیت
بەهۆی نەخۆشیەکی کوشندەوە ئەمرۆ هونەرمەند صادق هەریری لە شاری هەولیر کۆچی دواییکرد
سەرچاوەیەک ئەوەی ئاشکراکرد، کە هونەرمەند سادق هەریری “بەداخەوە ماوەیەک لەمەوبەر رووبەرووی ئەم نەخۆشیی کوشندە بوەتەوە، بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە لە جوڵە کەوتبوە، لەم کۆتاییەدا کەسیشی نەدەناسییەوە”.
هەر ئەمرۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێرو نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەری رۆشنبیری هونەری و هونەرمەندان و میدیاکاران هونەرمەند سادق هەریری بەخاک سپێردرا.
هەریری لە سالی 1947 لە هەریر لە دایک بوە، بەوە ناسرا بوو کە شارەزاییەکی تەواوی لە مەقامدا هەبوو. و دەنگی ئەو بەهاوشیوەی دەنگی تایەر تۆفیق ناسراوە.