کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئۆڵدترافۆرد دەبێت

0

 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئۆڵدترافۆرد دەبێت

نوچەنێت:وەرزشی

article-2276948-05181E6C000005DC-418_634x417

یاریزان و کاپتنی پێشووی یانەی مانچستەر یۆنایتد (گاری نیڤڵ) لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان و بە تایبەت ڕۆژنامەی سەندەی تایمزڕایگەیاند”دڵنیام ساڵی داهاتوو ڕۆناڵدۆ بە شکۆوە دەگەڕێتەوە خوولی ئینگلیزی و لەگەڵ یانەکەی خۆی بەردەوامی دەدات بە کاروانی وەرزشی خۆی،هەروەها گاری وتی “ئێمە هەموومان خۆمان بۆ ئەو بڕیارە گرنگەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامادە کردووەو بڕیاری گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ خولی ئینگلیزی و یانەی مانچستەر یۆنایتد تا ڕادەیاک یەکلا بووەتەوەو گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ئۆڵدترافۆرد تەنها پێویستی بە کاتە”.

زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا لە هەفتەی ڕابردوو هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە خوولی ئینگلیزی و هەندێک ڕۆژنامە ڕایانگەیاند یانەی چێڵسی بۆندێکی ٦٠ ملیۆن پاوەندی ئامادە کردووە بۆ پەلکێش کردنی ڕۆناڵدۆ بۆ قەڵای ستامفۆرد بریدج،بەڵام ئەمڕۆ گاری نیڤڵ بە شێوەیەکی زۆر دڵنیایی ڕایگەیاند ڕۆناڵدۆ کوڕی ئۆڵدترافۆرتە و دەشگەڕێتەوە یاریای خەونەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com