ڕیال بردییەوە و ئەتلەتیکۆ شکست و پاڵەوانە لەبیر کراوەکەش بەێزەوە گەڕایەوە..
نوچەنێت:وەرزشی
جەولەی یەکەمی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستی پێکرد و تێێدا جەند یارییەک ئەنجام دران. ئەنجامی بەشێک لە یارییەکان شۆکی بە دوای خۆیدا بۆ ڕاهێنەران و هاندەرانی یانەکان هێنا..یانەی ئارسناڵ یەکەم یانەیە کە توشی شۆک و یەکەم شکست بووەوە سەرەڕای ئەوەی ئەو یانەیە ئەمساڵ چەند بۆندێکی گەورەی ئەنجام داوەو ڕیزی یانەکە بە پێی بۆچوونی خۆیان تەواو تۆکمە کردبوو….لە یارییەکی تردا یانەی ڕیال مەدرید سەرەڕای ئەوەی بە شکستە قورسەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بریندار کرابوو، ئەمشەو توانی دڵی هاندەران ئاشت بکاتەوە و بەشیێک لە کاریگەری یارییەکەی ئەتلەتیکۆ لەسەر دەروونی یاریزانەکان کەم بکاتەوە..لە بەرامبەریشدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەددرید بە ورەی بەرزەوە چووە یۆنان و بە شکستەوە گەرایەوە..لە یەکێک لە یارییەکانی تردا پاڵەوانە لەبیر کراوەکەی پێشووی ئەم خوولە و یانە بەهێزەکەی ئینگلتەرا کە لێڤەرپوولە بردنەوەیەکی گرنگی دەستەبەر کرد… فەرموون کلیک لە وێنەکە بکەن بۆ بینینی ئەنجامی یارییەکانی ئەمشەو..