دانا سنجاوى : بۆ ناخەوی ؟

0

دانا سنجاوى : بۆ ناخەوی ؟1497617_490524031082152_7876804209861610528_n

بۆ ناخەوی ؟
گوایە بێ‌ من ،
بێ‌ پێخەفی باوەشی من
وەكوو جاران خەوت نایە
چاو لە رێگا و ، گوێ‌ هەڵخستوو
چاوەكانت وەك رەهێڵە
هەمیشە لە گریاندایە ؟
بۆ ناخەویت ، ویژدان مردوو ؟

من و دڵم وا دەسوتێین
خۆڵەمێشی یەك ئاگرین
لامان سەیرە بەم حاڵەوە
بۆچی دەژین ، بۆ نامرین ؟

خاكت بەسەر ، كوانێ‌ ویژدان
كوا گفتی جاران ، ئەی دۆڕاو
كوانێ‌ رووی سپی ئەوسات و
ئێستای ئاوا رەش هەڵگەڕاو

بۆ ناخەوی ؟
ئیتر بنوو ، بۆ من مەگری
بۆ ئەو هەستانەی خۆت كوشتت !
پەشیمان بە لەو ئەشكانەی
كە بە درۆ بۆ من ڕشتت !

ئیتر بنوو … ،
خوا دەزانێ‌ بۆ گریاوی
بۆ من ؟ بۆ ئەو ؟ بۆ دوان و سیان ؟
بۆ ئەو كەسانەی كە دوای من
گفتت دابوو بمری بۆیان ؟
بنوو ئیتر ….!

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com