١٠ ساڵی تر دەمێنێتەوە ؟؟؟
نوچەنێت:وەرزشی
ڕۆن جۆلاری بەڕێوەبەری تەنفیزی یانەی چێڵسی لەندەنی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لەندەن ئیڤنینج ستاندارد ڕایگەیاند”شانازییە ڕاهێنەرێکی وەک مۆرینهۆ لەگەڵ یانەکەمان بۆ ماوەی ١٠ ساڵی تر بمێنێتەوە ،ئێمە لە یانەی چێڵسی پلانێکی درێژخایەنمان هەیە بۆ کار کردن لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە و چاوەڕێ و ئومێدی ئەوە دەخوازین مۆرینهۆ لەگەڵمان بەردەوام بێت.مۆرینهۆ ڕاهنێنەرێکە شێوازی کارکردنی لە خوولی ئینگلیزی سەرکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە لە رابردوودا وەکبیرمان بێت ئەو ڕاهێنەرە توانی وەرزەکانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ خوولی ئینگلیزی بۆ یانەکەمان بە دەست بهێنێت بۆیە ئێمە ئومێدەوارین بتوانین مۆرینهۆ بۆ دە ساڵی تر ڕازی بکەن بە مانەوە”..
جێگەی باسە مۆرینهۆ سەرکەوتوو بووە لە بەدەست هێنانی ٦ نازناوی خوولە جیاوازەکانی نێو خۆی ئینگلتەرا لە ماوەی کارکردنی ئەو ڕاهێنەرە لەگەڵ یانەی چێڵسی لە ساڵەکانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٧…بەڵام وەرزی ڕابردوو نەیتوانی ئەنجامێکی باش بۆ ئە یانەیە بەدەست بهێنێت کاتێک گەڕایەوە بۆ مەشقی یانەکە.