ئەنجامی یارییەکان و جوڵانەوەکەی میسی

0

ئەنجامی یارییەکان و جوڵانەوەکەی میسی

نوچەنێت:وەرزشی

ئەمشەو یارییەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەروپا درێژەیان هەبوو،لە گرنگترین یاری ئەمشەویش پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خوولی ئەڵمانی لە پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خوولی ئینگلیزی بردەوە.ئەمشەو قیتاری خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە شوێنێکی تر ڕاوەستا و هەندێک یاری تری لە وڵاتە جیاوازەکان بە ئەنجام گەیاند،یارییەکان بە کەشێکی ئارامدا تێدەپەڕین و ئەنجامەکانیش لە جێی چاوەڕوانی یانەکان نەبوون،لە نێو یاریگەی ئالیانز ئارینا یانەی باڤاری میوانداری یانەی ستیزنسی کردوو یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لێ بردەوە ئەم شکستە جێگەی باوەڕ نەبوو بۆ ئینگلیزەکان,لە لایەکی تریشەوە یانەی چێڵسی میوانداری یانەیەکی تری ئەڵمانی کرد لە نێو یاریگەی ستامفۆردبریدج کە یانەی شالکەی بوو و یارییەکەش بە ئانجامی یەکسان بوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات ئەم ئەنجامە مۆرینهۆی تووڕە و بێزار کرد درۆگبا خراپترین ئاستی پێشکەش کرد….گرنگترین ڕووداوی وەرزشی  قۆناغی گرووپەکان یاریکردنەکەی میسی بوو،میسی ئەمشەو تەمەنی لەگەڵ یانەی بارسیلۆنا بووە ١٤ ساڵ ، و لەو یادەشدا لیۆنێل میسی تاکە یاریزان بوو لە گەری یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە بتوانێت 10 برین یاخود مراوغە ئەنجامبدات.

کلیک لە وێنەکە بکەن و فەرموون ئەنجامەکانی سەرجەم یارییەکان ببین10361590_299105143628939_1428692336938626008_n

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com