ئێستاش حەسرەتی ڕۆناڵدۆ ئازارم دەدات
دوای نزیکەی ١١ ساڵ و بۆ یەکەم جار ئارسین فینگەری ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دانی بەوەدا ناوە کە سێر ئەلێکس ڤێرگسۆن شارەزاتر و بوێر تر بوو لە پەلکێش کردنی یاریزاناندا ،ڤینگەر وتی” لە ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک سەرەتای دەرکەوتن و گەشانەوەی ڕۆناڵدۆ بوو ئێمە وەک دەستەی ڕاهێنەران و دەستەی کارگێری یانەی ئارسناڵ کەوتینە هەوڵی جدی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی ئارسناڵ..بەڵام ئێمە ترساین لەوەی ئەو یاریزانە نەتوانێت لەگەڵ ئێمە سەرکەوتووبێت و هەندێک کەمترخەمیمان کرد لە هەوڵەکانمان تا دواجار ڤێرگسۆن و یانەی مانچستەر ئەو یاریزانەیان گواستەوە یاریگەی ئۆڵدترافۆرد و هەموو خەونەکانی ئێمە پوچ بوویەوە.”