ئێستا پەیوەندیم لەگەڵ ئامێری گۆڵ تۆمار کردنەکە نەماوە

0

 

ron_1740506a

ئێستا پەیوەندیم لەگەڵ ئامێری گۆڵکردنەکە نەماوە

نوچەنێت:وەرزشی

خۆزێ مۆرینهۆی بە ڕەگەزپۆرتوگالی و ڕهێنەری یانەی چێڵسی لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی تیڤی یەکی بریتانیدا اسی لە پەیوەندی خۆی و ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی کرد و وتی ” کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامێری تایبەتی گۆڵ تۆمار کردنە،ئەو ئێستا یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدە و منیش ڕاهێنەری یانەی چێڵسی بۆیە هیچ پەیوەندییەکمان نییە لە ئێستادا”.

مۆرینهۆ باسی لەو نازناوانە کرد کە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بە دەستی هێناو  وتی ” من لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کۆمەڵێک کار مابوو تەواویان بکەم بەڵام ڕێگەکەم لەو یانەیە کورت کرایەوە،لەگەڵ ئەوەشدا توانیمان لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید خوولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیا بەدەست بهێنم،بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت ئامێرە پورتوگالییەکە “مەبەست لێی ڕۆناڵدۆیە” هاوکارێکی سەرەکیمان بوو بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکان و لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا ئامێرەکە توانی گۆڵ تۆمار بکات،ڕۆناڵدۆ بێ شک باشترین یاریزانە و تەنها نەمانی پەیوەندیمان من بۆ ئەوەی دەگەڕێنمەوە کە من ئێستا لە خوولی ئینگلیزیم و ئەویش لە ئیسپانیایە”.

ڕۆناڵدۆ ئێستا دەنگۆیەکی گەورە لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەی بۆ خولی ئینگلیزی و یانە پێشووەکەی کە یانەی مانچستەر یۆنایتدە،لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک ناوەندی ئیعلامی وەرزشی باسی ئەوە دەکەن لە ئێستاوە مۆرینهۆ و چێڵسی لە هەوڵی ئامادە کردنی بۆندێکی گەورەن بۆ پەلکێشکردنی ڕۆناڵدۆ بۆ قەڵا شینەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com