نوچەنێت :وەرزشی
دییدێر درۆگبای ئیڤواری و هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “یاریزان لامپارد بەشێکە لە مێژووی یانەی چێڵسی و بۆ هەمیشە خۆشەویستی هەموو هاندەرانی یانەی چێڵسییە،درۆگبا درێژەی دایە قسەکانی و وتی “لامپارد گۆڵکاری مێژوویی یانەی چێڵسییە بە تۆمار کردنی ٢١١ گۆڵ و پاڵەوانی ژمارە یەکی یانەکەیە بە بەدەست هێنانی ١١ نازناو لە ماوای ١٣ ساڵی تەمەنی وەرزشی لەگەڵ یانەی چێڵسی،بۆیە ئاسان نییە بە سانایی لەبیر بکرێت،لامپارد یاریزانێکە بۆ یانەی چێڵسی جێگە و پێگەی گرنگی هەیە و باوەڕم وایە لە داهاتوودا ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە یانەکەمان،فیل لە درێژەی قسەکانیدا وتی “گرنگ نییە ئەو ئێستا یاریزانی چ یانەیەکە گرنگ ئەوەیە لامپارد هەر یاریزانی یانەکەمانە و ئێمە بە بەشێکی زیندووی یانەکەمانی دەزانین.
یەکشەممەی داهاتوو یانەی چێڵسی ڕیزبەندی یەکەمی خوولی ئینگلیزی لە نێو یاریگەی ئیماراتی تایبەت بە یانەی مانچستەر ستی ڕووبەڕووی یانەی مانچستەر ستی دەبێتەوە،و بڕیارە لەو یارییەدا یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی و ئێستای یانەی مان ستی فرانک لامپارد بەشداری یارییەکە بکات.