گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئیسلامێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه
هیوا میرزا سابیر
له گۆشه‌ی (رۆشنایی) هه‌فتانه مامۆستا هیوا میرزا سابیر، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نوچه‌نێت ده‌داته‌وه و تیشك ده‌خاته سه‌ر پرسه فیكری و سیاسییه‌كان.
نوچه‌نێت: بارودۆخی ووڵاتانی ناوچه‌كه كاریگه‌ری هێزه ئیسلامیه‌كانی زیاتر كرد له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان، پێتانوایه ناوچه‌كه به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی ئیسلامی بچێت؟
ڕایه‌كیش هه‌یه پێتوایه ڕووداوه‌كان به‌شێكه له ئه‌جێندای ئێرانی ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته؟
هیوا میرزا سابیر: له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتداره نا شه‌رعی و پاشكۆو دیكتاتۆره‌كانی ئه‌م وڵاتانه، دژایه‌تیه‌كی به‌رنامه‌و نه‌خشه بۆ دانراوی ئایین و ئه‌خلاق و به‌هاو كلتور‌و پیرۆزیه‌كانی ئه‌م نیشتمان و گه‌لانه‌یان كردووه و، سیاسه‌تی بێ ناوه‌ڕۆككردن و بوده‌ڵه‌ك بوون و بێ ناسنامه‌ییان پیاده‌كردووه و ئاگروئاسن و پاره‌و سامانیان بۆ دژایه‌تی كردنی هێزو لایه‌نه ئازادیخواز‌و ئاین و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان به‌كار بردووه، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه دژایه‌تیه‌كی به‌رده‌وامی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان….
ماوه‌یه‌كی زۆره له‌م ووڵاتانه‌دا ئازادیه‌كان و مافه‌كانی هاوڵاتی بوون و سه‌ربه‌خۆیی ئیداره‌و ئیراده‌كان و كه‌ش و هه‌وای دیموكراسی یاساغ و قه‌ده‌غه‌بووه، كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار له پێناو مانه‌وه‌و درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ر و گه‌نده‌ڵیان هه‌موو كویلایه‌تی و پاشكۆیه‌تیه‌كه‌یان بۆ دوژمنانی داگیركار‌و قۆرخكاری سامان و ئیراده‌و ئیداره‌ی گه‌له‌كانیان به شانازیه‌وه قبوڵكردووه.
بێ گومان ئێستا كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته رزیوو و گه‌نده‌ڵ و پاشكۆیانه، یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌ره‌س ده‌هێنن، كه‌ش و هه‌وای ئازادیه‌كان و به‌رجه‌سته‌بوونی مافه‌كانی هاووڵاتی بوون و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌ره‌خسێت و، به‌سه‌را سه‌پاندن و سیاسه‌تی ئیرهاب و هه‌ڵبژاردنه ساخته‌كان كۆتاییان دێت.
له‌م بارودۆخه‌دا گه‌لان به‌ره‌و ناسنامه‌ی ئیسلامی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خۆیان ده‌بنه خاوه‌نی ئیراده‌و ئیداره‌و بڕیار ده‌ری چاره‌نوس و یاسا‌و ده‌ستورو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، بێ گومان ئه‌م واقیعه‌یش زۆر له باره ئه‌و ووڵاتانه ئیسلامی بوونه‌كه‌یان میسداقیه‌ت پێ بده‌نه‌وه‌و ڕابووردو ئێستا‌و داهاتوویان پێكه‌وه گرێ بده‌نه‌وه.
ئه‌و ڕاو بانگه‌شه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه ده‌یه‌وێت، سه‌ربه‌خۆیی و خۆرسكی ئه‌و شۆرشه مه‌ده‌نیانه له كه‌دارو لێڵ بكات، به قه‌ناعه‌تی من یا نه‌زانی یا ده‌ست و پیلان و نه‌خشه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌كان و له پشتیانه‌وه زلهێزو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه.
ئه‌م شۆڕش و خۆپیشاندانه هه‌ڵقوڵاوی ئیراده‌ی ئازادی گه‌لانه‌و ئه‌جێنداو نه‌خشه‌ی هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی نیه‌و، پێویسته هه‌موولایه‌ك ڕێز‌و حورمه‌تمان بۆیان هه‌بێت و سه‌رده‌می ئه‌ویش هاتووه بیردۆزو لێكدانه‌وه پیلانگیری و ڕه‌شبینیه‌كان و به سوك سه‌یری خۆ‌و ئیراده‌ی گه‌لان كردن، بخرێنه زبڵدانی مێژوه‌وه‌و ئه‌و ڕاسیته‌مان لا جێگیر بێت، كه هه‌ركات گه‌له‌كان و جه‌ماوه‌ر هوشیار بوونه‌وه‌و هاتنه سه‌رشه‌قام و وده‌نگی ناڕه‌زایی و داواكردنی مافه‌كانیان به‌رزكرده‌وه‌و به ده‌سه‌ڵاتی وت خۆت چاك بكه‌و خۆت بگۆڕه، بێ گومان ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یا خۆی چاك بكات یا ده‌بێت بگۆڕێت و ئه‌گه‌رێكی تر له‌و نێوانه‌دا نیه .