ناسك قادر: هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵات وه‌ڵاممان ناداته‌وه، ئیراده‌مان به‌هێز تر ده‌بێت
نوچه‌نێت: سلێمانی
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ناسك قادر وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی رایگه‌یاند، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ته‌رح ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێ كردنی ده‌كه‌ن، وتیشی “هه‌ركاتێك ده‌سه‌ڵات وه‌ڵاممان ناداته‌وه، ئیراده‌مان به‌هێز تر ده‌بێت”.
ناسك قادر وتی “له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌نگاو به هه‌نگاو رۆشتووین، ئێمه وه‌ك هاونیشتیمانی كۆمه‌ڵێك داخوازیمان هه‌یه، نهخشهڕێیهكمان ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كردووه، ئه‌و سێ سهرۆكایهتییهش ئه‌و ئیراده‌یه‌ی فه‌رامۆش كردووه و هیچ حسابێكی بۆ نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ شته‌كاندا ده‌رۆین، ئێمه هه‌میشه گه‌شبینین، چونكه هه‌ر كاتێك شتێك ته‌رح ده‌كه‌ین بۆ هێزه نیشتیمانییه‌كان كه له ده‌وری كۆ ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به هه‌ر ئاراسته‌یه‌كدا رۆشت، ئێمه وه‌ك هاونیشتیمانییان به‌رده‌وام ده‌بین له خۆپیشاندانه‌كان، مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌كاتی خۆریدا ده‌كه‌ین”.
ناسك به دووری زانی كه به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری خۆپیشاندانه‌كان ببن، وتی “ئێمه وه‌ك هاونیشتیمانی دوو شتمان هه‌یه، كه ئه‌وانیش داخوازی و ئیراده‌ن، كه ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامان نااتهوه، ئێمه ئیراده‌مان بۆ داخوازییهكمانمان به‌هێز تر ده‌بێت، چونكه ئێمه كه‌شتێك ته‌رح ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه داده‌نێین كه ئه‌وان بێنه پاری ئه‌و شته، كه نه‌هاتن دواتر هه‌نگاوی دواتر ئه‌نێین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌ك هاونیشتیمانییان بڕیارمانداوه، جارێكی تر ناچینه سه‌ر ئه‌و خوانه‌ی رۆژانه سوكایه‌تیمان پێ بكرێت و ئینسانی بوون و ژیانیشمان بخرێته ژێر پرسیار و خهتهریشهوه”.