نوچەنێت :وەرزشی
ئەمشەو لە یارییەکەی یانەی یۆڤەنتۆس بەرامبەر ئەی سی میلان ڕاهێنەر ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی ئارتۆرۆ ڤێدالی لە پێکهاتەی یارییەک دوورخستەوە،
ئەمشەو یاری لووتکەی هەفتەی سێیەمی سیریا ئەی بەڕێوەچوو،تێیدا یانەی یۆڤەنتۆس لە نێو یاریگەی سان سیرۆ ئینزاگی و یانەی میلانی لە ڕکابەرییەکان دوور خستەوە،یۆڤەنتۆس بەگۆڵێکی یاریزان کارلۆس تێڤێز لە خوولەکی ٧٠ ی یارییەکە توانی هاندەران و فلیپۆ ئینزاگی ڕاهێنەری یانەی میلان بێدەنگ بکات.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجی وەرزشوانان بوو دوورخستنەوەی یاریزان ئارتۆرۆ ڤێدالی چیلی بوو لەلایەن ئەلێگری ڕاهێنەرەوە،سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە ئەلێگری ڕاهێنەر بە ڤیدالی وتووە دوو هەفتەی داهاتووش پشووی خۆت وەرگرە و بە تەواوی خۆت بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ ئامادە بکە،لە کاتێکدا یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ لە مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.
سەرەرای بێ بەش بوونی یۆڤەنتۆس لە تواناکانی ڤیدال بەڵام یۆڤەنتۆس توانی سێ خاڵی یارییەکە وەربگرێت و بە تەنیا بە شێوەیەکی کاتی خۆی لە لوتکەی خولەکەدا بهێڵێتەوە بە کۆ کردنەوەی ٩ خاڵ.