لێڤەرپوول دووەم دۆڕانی لەسەر یەک و سێیەم دۆڕانی ئەم وەرزە..
نوچەنێت:وەرزشی
لە ٥ هەفتەی یارییەکانی خوولی نایابی ئینگلیزی یانەی لێڤەرپوولی دووەمی وەرزی ڕابردوو لە سێ یاریدا توشی شکست بووە کە دوو یارییان لەسەر یەک بووە.
ئێوارەی دوێنێ شەممە یانەی وێستهام یۆنایتدی شاری لەندەن لە نێو یاریگەی ئابتۆن پارکی تایبەت بە یانەی وێستهام میوانداری یانەی لێڤەرپوولی سەرسەختی کرد و سەرەنجام یانە لەندەنییەکە توانی شکست بە یانەی لێڤەرپۆل بهێنێت و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گٶل بەرامبەر گۆڵێک لێ بباتەوە، وێستهام هەر لەگەڵ دەست پێکردنی یارییەکە بە هێرشبردن دەستی پێکرد و توانی پێش دە خوولەکی یەکەمی یارییەکە دوو گۆڵ لە لایەن یاریزانان “وينستون ريد” و “ديافارا كامار” تۆمار بکات،دواتر ڕەحیم ستێرلینگ وەڵامی یانەی لێڤەرپۆلی گەیەندە گۆڵی یانەی وێستهام و توانی تاکە گۆڵی یانەکەی تۆمار بکات..دواتر یاریزانی بەدیل ئەمالڤیتانۆ گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد و یانەی لێڤەرپوولیان بێ هیوا کرد.