ئاكار محەمەد : ئاوا بون بەدەست هيچه وه

0

ئاكار محەمەد : ئاوا بون بەدەست هيچه وه10704809_553422761456009_729703180_n

پێم وانيه ئيتر پێويستت بەم
لاشەشەكه تەم بێت؟
خۆت ڕزاند و
 
خۆت بێ ڕەنگت كرد

وام له بەردەم ئينجانەی ئيحساسمەوە
بەنەسيمەوه هەڵدێم
بەتەنيا ئاوا دەبم!
ئەوەنده ئاوا بوم بەدەستێكي هيچەوه
بوم بە ژيلەمۆ بەدەست سەمای سێبەرتەوە!

ئەوەنده بێ ئۆقرەشم
حەزدەكەم
ڕاكەموو ئيتر فەنابم
نەمێنم لەم زەوييە دا!؟
خۆم لەجەنجاڵي خەونەكانت دورخەمەوه
ئاخر سەر زەوی بۆته ويته ويتی بێ ماناو
ئازار و ئه شكەنجەيەکی ئەبەدي

ئەڕۆموو بەهەشت و دۆزەخ بۆ خوا جێدێڵم
ئەڕۆموو بەڵام ئەشزانم لەتارمای ڕێگەكەمدا
ته نيا سێبەری دەستت له دەست مايه !
ته نيا وێنەكەت مابوو ئەويش له گرێانێ
شەوێكدا ون بوو؟!
كه ئێواران دێت تۆ ناچارم دەكەيت بێ هاوڕێبم
ته نيای لەسوچێكي خۆيدا ئەمگرێته خۆی!

ئێواران له پێدەكەوم قاچەكانم ماندەگرن
له ڕۆشتنم
نينۆكەكانم شين هەڵده گەڕێن!

ئێواران لەگەڵ تاريك بوونی شەودا
شەمشەمه كوێرەی بێ پەڕوباڵ
ناخم قاش قاش دەكەن؟!

من ئاوازێكي بێ دەنگم
لەگەڵ ئازاره كانمدا گوزەر دەكەم؟
دەمەوێت بسوتێم
بەڵام لێره نا؟
له قوڵای غەمەكانما!؟

ئه ی ڕۆحی بارگرانم ئيتر بەسه
توانای ئەم مل ملانەیەی ژيانم نەماوه
بم بەرەوه سەر تابووته نەبيندراوه كان
مەهێڵه كەس بم بينێت
مەهێڵه بم ناسنەوە

ئاخر من كەوتومەتەڕێ و لەدەستيان
و
له بێ مانای ڕؤژگار هه ڵدێم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com