جیاوازی نێوان پێوەندیی سێكسی و ئاوهێنانەوە
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
مێریا لۆكاس شارەزای بواری سێكس دووپاتی دەكاتەوە كە سێكسی نێوانی دوو هاوسەر تەنیا بۆ دامركاندنەوەی حەز و بەتاڵكردنی بارگەی هۆڕمۆنەكان نییە، بگرە زۆر سوودی تری جەستەیی یان دەروونی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
ئەو دەڵێت كە ئەنجامدانی كاری سێكس زیاتر لە 3 جار لە هەفتەیەكدا زیان بەكۆئەندامی بەرگریی لەش دەگەیەنێت و بەهۆی لاوازبوونی ئەو كۆئەندامەش مرۆڤ تووشی هەوكردنی ترسناك دەبێتەوە.
ئەو دووپاتی دەكاتەوە كە هەروەها سێكس نەكردن كاریگەری نەرێنی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەڵام پرۆسەكە بەژمارە ناپێورێت، بگرە بەجۆر.
هاوكات لۆكاس لەبارەی سێكسی راستەقینە و ئاوهێنانەوە (دەستپەڕ) دەڵێت، لە رووی زانستییەوە دەركەوتووە كە ئەنجامدانی ئاو هێنانەوە شوێنی پێوەندیی سێكسی راستەقینە ناگرێتەوە، چونكە ئەو وروژان و تێربوونەوەی پێوەندیی سێكسی دروستی دەكات مادەی بۆلاكتین لە خوێن زیاتر دەكات.
زیاتر گوتی، هاوكات ئەو خۆشییەی كە ئاوهێنانەوە دروستی دەكات ئەو مادە لە خوێن زیاتر ناكات كە پێویستە بۆ چاڵاككردنی سووری خوێن لە لەشدا، وێڕای ئەوەش ئەو دامركانەوەی پێوەندیی سێكسی دروستی دەكات زیاتر ئافرەت یان پیاو تێر دەكات بەبەراورد بەئاوهێنانەوە.