جەستەی ئافرەت و پیاو لە چی جیاوازن

0
219201416537jyawazi-bجەستەی ئافرەت و پیاو لە چی جیاوازن
نوچە.نیت.ووشە
ئاخۆ رۆژێك بیرت لەوە كردووەتەوە كە دەبێ لەشی ژن و پیاو لەچییەوە جیاواز بن، زۆر شت هەن كە وامان لێ دەكەن هەست بەوە بكەین كە پیاو ئافرەت لەزۆر شتدا جیاوان، بگرە هەندێك جار پێچەوانەی یەكترن.
تێبینی ئەوەت كردووە كە لەشی ئافرەت زووتر سارد دەبێت و هەست بەساری دەكات، لەو كاتەی پیاو ئەگەر كەشوهەوا زۆر سارد نەبێت جلی ئەستوور لەبەرناكات، دڵی ئافرەت بە60 گرام لە دڵی پیاو بچووكترە، هاوكات مێشكی پیاو فرەوانتر و گەورەترە لە مێشكی ئافرەت.
ئافرەت زووتر لەپیاو قەڵەوتر دەبێت لەو كاتەی رەنگە پیاو زیاتر بخوات، پیاوان بەتێكڕای 12 سەنتیمەتر لە ئافرەت درێژترن، وێڕای هێز و رەقی زیاتری لەشیان بەبەراورد بەئافرەتان.
ئافرەت فرمێسك زووتر لە پیاو فرێ دەدات و شتەكانی زیاتر بەبیردێتەوە، لەو كاتەی پیاو زوو شتەكان لەیاد دەكات، كۆئەندامی هەناسەی پیاو بەهێزترە و توانای ئەنجامدانی وەرزشی زیاتری هەیە، رەنگە جیاوازی تری زۆر هەبێت لە نێوان ژن و پیاودا، بەڵام بوونیان بەیەكەوە لەهەمووی گرینگترە.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com