چه‌نده خۆشه کاتێ ده‌ستم
تاجی ستیان له‌سه‌ر ده‌نێ و
ده‌که‌وێته شیله نۆشین
له‌که‌ناری شاری سینه‌ت
ده‌بێته پاشا و جێ‌نشین
چه‌نده خۆشه کاتێ ژیان
چوار وه‌رزمان ده‌کاته به‌هار
کاتێ ڕووت ڕووت ده‌بینه‌وه و
قانونه‌کان هه‌ڵده‌وه‌رێن وه‌ک گه‌ڵای دار
لێ مه‌خابن
که وه‌رزه‌کان ده‌بنه ئه‌غیار
کاتێ پاییز له‌تمان ده‌کا
وه‌ک دوو که‌نار
چه‌نده خۆشه کاتێ جه‌سته‌م
شاری سینه‌ت داده‌پۆشێ وه‌کو چه‌تر
وه‌کو هه‌ور ده‌گرمێنم
له‌دوایشدا داده‌بارێ کڵۆی به‌فر
***
چه‌نده خۆشه دوای به‌دمه‌ستی
تێک ده‌ئاڵێین ، کپ ده‌که‌وین
له‌باوه‌شی گه‌رمی یه‌کتر
تا به‌یانی لێی ده‌خه‌وین