لە بێ هوودەیەوە
بینای داهاتوویەکی پڕ خۆشەویستی دەکەم
شەقام بە شەقام دەگەڕێم
تا بەر دەرگای
کڵێسا
و
مزگەوتەکان
مەلا
و
قەشەکان
بانگێشت دەکەم
دەقە پیرۆزەکانیان لێ دەسێنم
دەیان خەمە تەشتێ ئاو و
خۆمیان پێ دەشۆم
قامەت دا دەبەستم
سەر پۆشەکەی دایکم لەمل دەکەم
دەکەومە ڕێ .!
بۆ نازانن دایك میهرەبانی لێ دەچۆڕێت !
گەر لەوێ نەبووی دەگەڕێمەوە
دادەنیشم و تابلۆیەک دەکێشم
لە سیمای تۆ
رەنگە نیگار کێش نەبم
لەگەڵ رەنگەکاندا هەڵ دەکەم
سازش لەسەر وێنات ناکەم
پاشان
بەیت بە بەیتی دەروێشەکان دەنووسمەوە
ئاخر زیکری ئەوان خوداییە
منیش عەشقی تۆ ….!
پاشان
ڕۆ دەچم
دێمە قووڵایی ناختەوە
خانەکانی مێشکت داگیر دەکەم
نیشتیمانێکی ئاسوودە بنیات دەنێم
بۆ پێشوازیت
پەپوولە دەنێرم دەستت بگرێت
وەرە لە شادەمارما بوەستە !
تەلیسمێك بچەقێنە
مە بادا بکەوی
گەر کەوتیشی پێیەك بە دڵما نێ
دڵنیامە کەشتیوانێکی لێهاتووی
لەنگەر دەگری
ئاخر زەریایەکی درێژ دەبڕی
گەشتێکی درێژ تر دەکەیت
ئەمئێستاکەش چاوەڕوانم !!
شوان شەفیق : ستەم
0
Share.