چه‌ند جوانه خه‌یاڵ
گه‌ر رێگه بدات
سه‌فه‌رێک بکه‌م
له دوای چه‌ندین ساڵ
بگه‌رێمه‌وه بۆ سلێمانی
ئه‌م خه‌ونه جوانه‌م
نه‌بێته مه‌حاڵ
وه‌ک جاری جاران
پارکی ئازادی
بێته هه‌وارگه‌ی
بینینی یاران
برۆمه سه‌را
تۆزێ هه‌ڵکێشم
هه‌ناسه‌ی ژیان
له‌ئه‌زمره‌وه
سه‌رم هه‌ڵبڕم
وه‌کو باڵنده
بۆ ناوشار بفڕ‌م
که ئێواره هات
له سه‌هۆڵه‌که
تۆزێ پیاسه که‌م
چی خه‌مم هه‌یه
له‌وێی فڕێ به‌م
که به‌یانی هات
ڕوو له سه‌یوان که‌م
خه‌می غه‌ریبی
لای مه‌حوی باس که‌م
شاره‌که‌ی بابان
بێ سنوور له دڵما جوانی
خوایه ببه‌خشی ته‌مه‌ن
تاکو بگه‌رێم
کوچه و کۆڵانی
که مردیشم
له‌سه‌ر کێله‌که‌م بنووسن
خۆشم ئه‌وێی سلێمانی