شاعیرێكی فارس سه‌رسامه به خۆڕاگری كوردستان
نوچە.نیت.رادیۆنەوا
ئیسماعیل خویی شاعیری فارس كه دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه له شێعرێكدا به‌م جۆره په‌سنی خۆڕاگری كورد ده‌دات، له پێناو پاراستنی خاك و وڵاته‌كه‌ی:پاڵه‌وانستان
ئه‌م خاكه كه ناوی كوردستانه
شاده له تاوڵه‌ی نه‌به‌رددا، سه‌ركه‌وتنستانه
دوژمن راماوه به ترسه‌وه كه ئێره
كوردستانه یا خود پاڵه‌وانستانه
ئیسماعیل خویی ساڵی 1939 له شاری مه‌شهه‌دی ئێران له‌دایك بووه و یه‌كێكه له شاعیره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی حكومه‌تی تاران و له ئێستادا تاراوگه نشینه، شێعره‌كانی وه‌رگێڕدراونه سه‌ر چه‌ند زمانێكی جیهان و به زمانی ئینگلیزیش هه‌ڵبه‌ست ده‌هۆنێته‌وه.
ئه‌و دوایین شێعره كه پێشكه‌ش به كوردستانی كردووه، به بۆنه‌ی ئه‌و خۆڕاگریه‌ی كورده له باشور و رۆژئاوای كوردستان به‌رامبه‌ر هێرشه به‌رفراوانه‌كانی داعش.