دڵدار کۆیی : له‌و دیو که‌ناری عه‌شقه‌وه
په‌نجه‌کانم
سڕکه له خۆت
بمکه لاو لاوێ
له‌قه‌د دره‌ختێکی
که‌ناری ئه‌و دیو
دڵی خۆته‌وه
له خۆتم ئاڵێنه ،،
بم شۆوه له ئاره‌زوو
بمکه به بوکه‌ڵه‌یه‌ک
له باوه‌شی خۆتا
به لای لایه‌ت بم ژه‌نه
بمکه ڕێبوارێ
له‌ڕێگه‌ی ته‌مه‌نت
له ڕه‌شماڵێکا
له شه‌رمی
کاروان چیه‌کانی عه‌شق
له مابه‌ینی دوو گردۆله‌دا
له قه‌راغ کانیاوێ
له‌شه‌ڕابی شه‌ڕابتدا
دام پۆشه‌و
له‌خۆتم ئاڵێنه .