“به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ هێنده‌ی‌ سه‌نگینی‌ په‌یام و ماناكانی‌ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نفال نه‌كردووه‌”

0

“به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ هێنده‌ی‌ سه‌نگینی‌ په‌یام و ماناكانی‌ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نفال نه‌كردووه‌”

نوچه‌نێت: سلێمانی

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ دانه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نوچه‌نێت كراوه‌، ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی رایگه‌یاند، “مه‌رگه‌ساتی‌ ئه‌نفال له‌ مێژووی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورددا ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ڕژێمی‌ فاشی‌ به‌عس نه‌بوو بۆ له‌ ناوبردنی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد، ته‌نها تراژیدیای‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بوو، به‌ڵكو تاوانێكی‌ گه‌وره‌ بوو كه‌ له‌ هه‌ناویدا كۆمه‌ڵێك مانا و په‌یامی‌ هه‌ڵگرتبو و هه‌ڵگرتوه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ هێنده‌ی‌ سه‌نگینی‌ په‌یام و ماناكانی‌ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و جینۆسایده‌ نه‌كردوه‌”.
هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ “ئه‌نفال وه‌ك گه‌رده‌لولێك ڕویدا كه‌ ده‌بوایه‌ پاش ئه‌نفال گۆڕانكاری‌ گه‌وره‌ له‌ له‌ ژیاتی‌ سیاسی‌ و فیكری‌ و كلتوری‌ و رۆحی‌ ئێمه‌دا دروستبوایه‌، به‌ڵام ئه‌فسوس ڕوداو و مامه‌ڵه‌ و شێوازی‌ بیركردنه‌وه‌ و ئه‌زمونی‌ سیاسی‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ كورد باس له‌ تراژیدیایه‌كی‌ دیكه‌ ده‌كه‌ن، له‌ بیركردنی‌ ئه‌نفال و فه‌رامۆشكردنی‌ دۆزی‌ ئه‌نفال و خێزانی‌ قوربانیان و تێنه‌گه‌یشتن له‌ په‌یامه‌ گه‌وره‌كانی‌ ئه‌نفال له‌ لایه‌ن به‌ ناو سیاسه‌تمه‌دارانی‌ كورده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ بیست ساڵی‌ حوكمڕانیاندا بۆ ئێمه‌ كاره‌ساته‌”.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌…..

ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ له‌ یادی‌ بیست وسێ‌ساڵه‌ی‌ جینۆسایدی‌ ئه‌نفال:
هاونیشتمانیانی‌ خۆشه‌ویست،
خێزانی‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدانی‌ ئه‌نفال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی‌ ڕێگای‌ ڕزگاری‌،
سڵاوی‌ خۆڕاگریتان لێبێت،
مه‌رگه‌ساتی‌ ئه‌نفال له‌ مێژووی‌ سیاسی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورددا ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ڕژێمی‌ فاشی‌ به‌عس نه‌بوو بۆ له‌ ناوبردنی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد، ته‌نها تراژیدیای‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بوو، به‌ڵكو تاوانێكی‌ گه‌وره‌ بوو كه‌ له‌ هه‌ناویدا كۆمه‌ڵێك مانا و په‌یامی‌ هه‌ڵگرتبو و هه‌ڵگرتوه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ هێنده‌ی‌ سه‌نگینی‌ په‌یام و ماناكانی‌ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و جینۆسایده‌ نه‌كردوه‌. ئه‌نفال وه‌ك گه‌رده‌لولێك ڕویدا كه‌ ده‌بوایه‌ پاش ئه‌نفال گۆڕانكاری‌ گه‌وره‌ له‌ له‌ ژیاتی‌ سیاسی‌ و فیكری‌ و كلتوری‌ و رۆحی‌ ئێمه‌دا دروستبوایه‌، به‌ڵام ئه‌فسوس ڕوداو و مامه‌ڵه‌ و شێوازی‌ بیركردنه‌وه‌ و ئه‌زمونی‌ سیاسی‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ كورد باس له‌ تراژیدیایه‌كی‌ دیكه‌ ده‌كه‌ن، له‌ بیركردنی‌ ئه‌نفال و فه‌رامۆشكردنی‌ دۆزی‌ ئه‌نفال و خێزانی‌ قوربانیان و تێنه‌گه‌یشتن له‌ په‌یامه‌ گه‌وره‌كانی‌ ئه‌نفال له‌ لایه‌ن به‌ ناو سیاسه‌تمه‌دارانی‌ كورده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ بیست ساڵی‌ حوكمڕانیاندا بۆ ئێمه‌ كاره‌ساته‌. میلله‌تێك جینۆساید كرابێت و هێشتا بۆنی‌ خوێن له‌ جه‌سته‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بێت چۆن ده‌چێته‌ نێو شه‌ڕی‌ ناوخۆوه‌؟ شه‌ڕی‌ خود دژ به‌ خود له‌ پێناو كورسی‌ و سه‌روه‌ت وسامان كۆكردنه‌وه‌ سوكایه‌تیه‌ به‌ سه‌رجه‌م قوربانیانی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌. میلله‌تێك ڕوبه‌ڕوی‌ جینۆساید بوبێته‌وه‌ جگه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیه‌تی‌ بیر له‌ هیچ فۆرمێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن ناكاته‌وه‌! جگه‌ له‌ دامه‌زراندنی‌ سیستمێكی‌ دیموكراسی‌ كه‌ دادپه‌روه‌ری‌ و ئازادی‌ و یه‌كسانی‌ بۆ هاونیشتمانیان فه‌راهه‌م بكات بیر له‌ هیچ سیستمێكی‌ دیكه‌ ناكاته‌وه‌.. به‌ڵام مه‌خابن ئه‌زمونی‌ حوكمڕانی‌ بیست ساڵی‌ ڕابردووی‌ كوردی‌ باس له‌ نادادپه‌روه‌ری‌ وسته‌م و نایه‌كسانی‌ و سه‌ركوتكردن و گه‌نده‌ڵی‌ و تیرۆركردنی‌ خه‌ونی‌ سه‌روه‌ری‌ ده‌كات. تاوانكاریه‌كانی‌ هه‌ڤده‌ی‌ شوبات و ڕۆژانی‌ دوایی‌ كه‌ تیایاندا كۆمه‌ڵێك لاوی‌ ئه‌م وڵاته‌ شه‌هید كران پێمان ده‌ڵێن كه‌ ئه‌م ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ی‌ كورد له‌ وانه‌كانی‌ ئه‌نفال هیچ تێنه‌گه‌یشتون، خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌م دواییانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ئه‌م بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ كۆتایهێنان به‌ تاوانی‌ فه‌رامۆشكاری‌ و غه‌مساردی‌ فه‌رمانڕه‌وایانی‌ كورد به‌رامبه‌ر قوربانیانی‌ ئه‌نفال و سه‌رجه‌م قوربانیانی‌ ڕێگای‌ ڕزگاری‌ كوردستان.

ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌
14/04/2011

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com