بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رووداوه‌كانی سلێمانی ده‌خاته ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فا
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، فایه‌ق تۆفیق بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ره‌خنه له خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی ده‌گرێت و رووداوه‌كانیش ده‌خاته ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فا.
فایه‌ق تۆفق وتی “ئه‌و حیزبانه‌ی كه مۆڵه‌تییان نیه نابێت چالاكییان هه‌بێت”،روودااهكانی سلێمانیشی به “ئاژاوه‌گێڕی” وه‌سف كرد، وتی “ئه‌وه‌ی كه له سلێمانی روویدا ئاژاوه‌گێڕییه، چونكه ئه‌گه‌ر خۆپیشانانهكانیش قه‌ده‌غه نه‌بن، خۆ پۆلیس كوشتن قه‌ده‌غه‌یه، رۆژی وا هه‌بووه 50 كه‌س بریندار بووه هه‌مووی پۆلیس بووه”، وتیشی “نه‌وشیروان ته‌سریح ده‌دات و ده‌ڵێت، من گولله‌م هه‌ڵنه‌بژاردووه و به‌ردم هه‌ڵبژاردووه، ده‌بێت بپرسین ئایا به به‌رد خه‌ڵك ناكوژرێت؟، ئه‌ی ئه‌و كچه ئێزیدییه‌كه كه ناوی دۆعا بوو، به به‌رد و بلۆك نه‌یانكوشت؟”.
له رۆژی 17ی شوباتی 2011 كه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانێكدا هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی و له ئه‌نجامی ده‌سترێژی پاسه‌وانه‌كاندا، له خۆپیشاندانه‌كانی دوایشدا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس بریندار بوون و 2 كه‌سیشیان كوژراون.