ئــاکــار بـێـزار : كــۆتــا نــامــه‌

0

ئــاکــار بـێـزار : كــۆتــا نــامــه‌ 10717849_964821846877924_1310431149_n

خــه‌م وه‌ك خـوێن لـه‌جـه‌سـته‌مـدایـه‌ قــه‌ت واز لــه‌دڵـــم ناهـێـنئ
ئـــه‌مشـه‌و ئـــازار دڵ وجـــه‌سته‌م به‌ مه‌رگــێ تــر ده‌نـــاسـێــنـێ

كـه‌سێك هـــه‌بوو خۆشم ئه‌ویست ئـێستا لێم دووره‌ ونامـدوێـنـئ
بــــۆســاتـــێـكـیش حــــــه‌زی نـــه‌كــرد نـــاوم بـه‌ لــێویـــا بـهـێـنـێ

ئــــه‌مـڕۆ بـیـستم”شـــوو”ی كـردووه‌ نـایـبـیـنـمــه‌وه‌ تـا ئــه‌بــه‌دی
ئــه‌و كاتانه‌ی خۆشم ئه‌ویست هــیچ خــۆشـیم لـه‌لـــێـوی نه‌دی

ئـــیـتر ژیـــان بـێــمـــانـایـه‌ دوور لـه‌و كـه‌سه‌ی خۆشم ئه‌ویـسـت
ئـــــامـاده‌بـووم دڵـمـی بــه‌مــێ بـه‌ڵام ئـه‌ومــنـی نـه‌ ئـه‌ویـست

مـــن هـیــچ دڵـــگــران نـیـم لـــه‌تــۆ چـاره‌نــــوسی مـن هه‌روایه‌
خــــه‌م و گـــریــان بــه‌شـی مــنـه‌ سه‌بــــــووری بــه‌ دڵـــم نـایـه‌

هیــوادارم بـــۆهــــــه‌مـیشه‌ دڵــخـۆشـبــی له‌گـه‌ڵ مـێرده‌كـه‌ت
كـه‌ هـه‌واڵی مــه‌رگمـت بیست نــه‌بی دڵــگـــران و شــه‌كــه‌ت

تــــوئــه‌وخـــــوایـه‌ تــۆدڵ خــۆشـبـه‌ قــه‌یـــنا بـادڵی من بـگـری
دوعـــائـه‌كــــه‌م كـه‌دڵخـۆشـبــیت بــه‌رگــه‌ی ئازاری ژیان بگری

مــــن كــــوڕی وڵاتــی خـــه‌مــم عاشق بـووم به‌ لارو له‌نجه‌ت
خـــوات له‌گه‌ڵبـێـت بـۆهه‌میشه‌ پـیـرۆزتــبێ عه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com